ڕێبوار ئەحمەد، له دایكبووی ساڵی 1963ی شاری كه‌ركوكە، له ساڵی 1978 ه‌وه تیكه‌ڵ به خه‌بات و هه‌ڵسورانی سیاسی بو‌وە، هه‌ر له سه‌ره‌تای ئاشنابوون به خه‌باتی سیاسیه‌وه تیكه‌ڵ به بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی ئه‌وكاته‌ی كوردستان بو‌وە وه‌كو هه‌ڵسوراویكی چه‌پ و ماركسیست ده‌ستی به كاری سیاسی كردوه. تا ساڵی 1983 له‌گه‌ڵ (كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان) كاری كردوه‌و یه‌كێك بو‌وە له به‌رپرسانی ریكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه له شاری كه‌ركوك و یه‌كێك بو‌وە له هه‌لسوراوان و سازده‌رانی بزووتنه‌وه و جموجۆله جه‌ماوه‌ریه‌كانی ئه‌و ساڵانه به تایبه‌ت خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 1982 دژی رژیمی به‌عس.
دوای به‌شداری له كۆنفرانسی دووه‌می كۆمه‌ڵه كه هاوینی 1982 به‌ستراو هاوكات له‌گه‌ڵ ئاشنایه‌تی زیاتری به ماركسیزمی شۆرشگیری ئیران و بۆچون و نووسراوه‌كانی مەنسور حكمت، په‌ی به ماهیه‌تی ناسیونالیستی و غه‌یره ماركسیستی (كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران) برد‌ووە، ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه له‌و ڕێكخراوه جیابۆتە‌وه و له‌گه‌ڵ كۆروكۆمه‌ڵه چه‌پ و ماركسیه‌كانی ئه‌وكاته‌ی سه‌ر به ماركسیزمی شۆرشگیری ئیران ده‌ستی به‌كارکردن كردووە. ساڵی 1985 راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حیزبی كۆمۆنیستی ئیران په‌یوه‌ندی گرتووە و چه‌ند جاریك بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ به مه‌به‌ستی ئاشنایه‌تی زیاتر‌و نزیكتر له‌گه‌ڵ ماركسیزمی شۆرشگیر و دواتریش كۆمۆنیزمی كریكاری و باسه‌كانی مەنسور حكمت، له ناو حیزبی كۆمۆنیستی ئیران ماوه‌ته‌وه و دراسه‌ی ئه‌و ئه‌ده‌بیاتانه‌ی كردووه.
له ماوه‌ی نیوان ساڵانی 1982 تا 1988 چه‌ند جاریك به هۆی هه‌ولی گرتنی له‌لایه‌ن ده‌زگا سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمه‌وه ناچار به خۆشاردنه‌وه‌و ده‌ست هه‌ڵگرتن له خویندن بو‌وە. هاوینی ساڵی 1986 بریاری گرتنی ده‌رچوو، پاش ماوه‌یه‌كیش كه نه‌كه‌وتە به‌رده‌ستی ده‌زگای ئه‌منی كه‌ركوك له‌لایه‌ن (المحكمه الثوره)ی رژیمه‌وه به غیابی حوكمی ئیعدامی به‌سه‌ردا درا. بۆیه له‌وكاته‌وه به یه‌كجاری ژیان و هه‌ڵسوڕانیكی به ته‌واوی نهینی و سه‌ختی گرته‌به‌ر و زیاتر به نهینی له سایه‌ی هاوكاری و دلسۆزی دۆستانیكی شخصی و سیاسی زۆردا كه هه‌یبوو، توانی له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و بغداد بمێنته‌وه. دڵسۆزی ئه‌و د‌وسته ئازیزانه‌ی له‌و رۆژگاره سه‌خته‌دا مایه‌ی ئه‌وه‌بوو بتوانێ له داوی رژیم رزگاری بێت.
ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوریانی گروپیك به ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی تیكۆشه‌رانی كۆمۆنیست) پیكهینن. بڵاوكراوه‌ی (ئاسۆی سۆسیالیزم) کە به ده‌ستنووس دەنوسرایەوە و له ئاستیكی دیاریكراودا ده‌ست به ده‌ست بڵاویان ده‌كرده‌وه.
له‌گه‌ڵ هاتنی باسه‌كانی كۆمۆنیزمی كریكاری و پیكهاتنی ئاڵوگۆر له نیو چه‌پی كوردستانی عیراق، ئیتر (كۆمه‌ڵه‌ی تیكۆشه‌رانی كۆمۆنیست) هه‌ڵوه‌شایه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا ڕێبوار به شێوه‌ی نامیلكه‌ی ده‌ستنوس باسه‌كانی خۆی بلاوده‌كرده‌وه. پاشان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسوراوانی چه‌پ و كریكاری گروپیكیان به ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی كریكارانی 1ی ئایار) پیكهینا‌و بڵاوكراوه‌یه‌كی ده‌ستنوسیان به ناوی (خه‌باتی كریكار) ده‌رده‌هینا. ئه‌م مه‌حفه‌له ده‌وریكی چالاكی هه‌بوو له ناو كارگه‌كانی به‌ردی مه‌رمه‌ر و كاشی و كریكارانی بیناسازی شاری سلیمانی. هه‌روه‌ها به دیاریكراوی له سازدانی مه‌راسیم و كۆروكۆمه‌لی خیزانی له نیوان خیزانه كریكاریه‌كان به بۆنه‌ی 1ی ئایاره‌وه ده‌وریان ده‌گیرا. هاوكات په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ مەحفەله كریكاری و كۆمۆنیستیه‌كانی شاره‌كانی كوردستان هه‌بوو.
ساڵی 1991 یەکێک بوو له سازده‌رانی كۆمیته‌كانی ڕاپه‌رین له كوردستان و رۆژانی پیش ڕاپه‌رین وه‌كو (كۆمه‌ڵه‌ی كریكارانی 1ی ئایار) له‌گه‌ڵ دوو مه‌حفه‌لی دیكه‌دا ڕێكخراوێكیان پیكهینا به ناوی (یه‌كیتی خه‌باتی كۆمۆنیزمی كریكاری) و بڵاوكراوه‌ی (خه‌باتی كریكار)یش بوو به بڵاوكراوه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه. ئه‌م ڕێكخراوه له‌گه‌ڵ گروپه كۆمۆنیستیه‌كانی ئه‌وكاته‌دا ده‌وری گرنگی بینی له سازدانی ڕاپه‌رینی 1991و لایه‌نیكی چالاكی به‌ریخستنی بزووتنه‌وه‌ی شوراكانی ئازاری 1991 بوو.
چه‌ند رۆژ پیش ئه‌وه‌ی ڕاپه‌رینی 1991 كه‌ركوك بگرێته‌وه، له كاتیكدا به گه‌رمی له‌گه‌ڵ كۆمیته‌كانی ڕاپه‌رین سه‌رقالی كاری ڕاپه‌رین بوو، له ناكاو دەکەوێتە بۆسه‌ی رژیمه‌وه و ده‌ستگیر دەکرێ، بەڵام ته‌نها 4 رۆژ له زیندانی معسكریكی نیوان كركوك و حویجه ماتەوه و پیش ئه‌وه‌ی به ناوونیشانی واقعی خۆیه‌وه بناسریته‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوریانی زیندانیی شه‌ویك محه‌جه‌ره‌ی زیندانه‌كه‌یان شكاند‌و به ناو رێژینه‌ی گوله‌و ته‌لبه‌ندی دڕكاوی ده‌وری زیندانه‌كه و سه‌رئه‌نجام دیواری زینداندا خۆیان ده‌رباز كرد. دوای 8-9 سه‌عات راكرد به ناو هیزی رژیمدا خۆیان گه‌یانده كه‌ركوك و رزگاریان بوو. ئه‌وكات ته‌نها یه‌ك رۆژ بوو كه‌ركوك له ده‌ستی رژیمی به‌عس ده‌رهاتبوو، بزووتنه‌وه‌ی شورایی تازه خه‌ریك بوو به‌رێده‌كه‌وت، به‌خیرایی له‌گه‌ڵ هاوریكانی و هه‌لسوراوانی كۆمۆنیستیدا دەکەوێتە دانانی بنكه‌ی شوراكان و پیكهینانی شوراكان له شاری كه‌ركوك.
دوای شكستی ڕاپه‌رینی ئازار‌و له ده‌ورانی ئاواره‌ییدا یه‌كێك بوو له هه‌ڵسوراوانی كۆمۆنیست كه چ به نوسین و رۆشنكردنه‌وه‌ی پلاتفۆرمی كاری ئه‌و ده‌ورانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی، چ به هه‌ڵسورانی عه‌مه‌لی سه‌رقالی سه‌رو ساماندانه‌وه به هه‌ڵسورانی كۆمۆنیستی و شورایی و كۆكردنه‌وه‌ی هیزه‌كانی بوون.
یه‌كێك بوو له سازمانده‌ران و ڕابه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی ئایاری 1991ی شاری هه‌ولیرو سلیمانی دژی رژیمی به‌عس. به‌دوای ئه‌وه‌دا وه‌كو یه‌كێك بو‌وە له ڕابه‌رانی (یه‌كیتی خه‌باتی كۆمۆنیزمی كریكاری) و بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ئه‌وكاته و له ناو یه‌كیتی خه‌باتدا سه‌رنوسه‌ری بڵاوكراوه‌ی (خه‌باتی كریكار)ی پێ سپیردراو به‌شداربووە له چالاكی و هه‌ڵسورانه جۆراوجۆره‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌دا. له‌وانه پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆروكۆمه‌ڵه كۆمۆنیستی و كریكاریه‌كانی جنوب و ناوه‌راست به دیاریكراوی له‌گه‌ڵ نادیه محمود، فارس محمود و سمیر عادل، محمەد عادل بۆ ئاشنابونیان به كۆمۆنیزمی كریكاری.
له‌گه‌ڵ هاتنه گۆرێ‌ی باسی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق، بۆ پیكهینانی حزب كاری كردووە و یه‌كێك بوو له 10 كه‌سی دامه‌زرینه‌ری حزب. له سه‌ره‌تای پیكهاتنی حیزبه‌وه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی بو‌وە.
ساڵی 1995 له‌سه‌ر نوسینی وتارێك كه له بڵاوكراوه‌ی (بۆپیشه‌وه) بلاوكرایه‌وه، به ناوی ( ئیسلامیه‌كان په‌یامی كۆیلایه‌تی و ئیغتصابی ژنان راده‌گه‌یه‌نن ) كه تیایدا به توندی روانگه و بۆچونی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی به‌رامبه‌ر به ژنانی دایه به‌ر ره‌خنه. ئیسلامیه‌كان له هه‌موو مزگه‌وته‌كانه‌وه و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیانه‌وه كه‌وتنه هیرش بۆ سه‌ری، هه‌روه‌ها هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاتدار ( یه‌كیتی نیشتمانی‌و پارتی دیموكرات ) و حكومه‌ته‌كانیان به شیوه‌ی فتوای ئیسلامی له دژی به پشتیوانی له ئیسلامیه‌كان هه‌ڵوێستیان گرت و حكومه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی بڵاوكراوه‌ی (بۆپیشه‌وه)ی داخست. هه‌روه‌ها جمهوری ئیسلامی له ده‌می یه‌كێك له به‌كریگیراوانی خۆیه‌وه به ناوی ( ئه‌دهه‌م بارزانی ) كه سه‌رۆكی تاقمیكی ئیسلامی سه‌ر به جمهوری ئیسلامی بوو بەناوی ( حزب اللە )، فتوای كوشتنی ڕێبوار ئەحمەدی راگه‌یاندو دووسەد هەزار دیناری ته‌رخان كرد بۆ هه‌ركه‌سێك كه به‌م كاره هه‌ستێ. فتوای كوشتنی ڕێبوار ئەحمەد له بڵاوكراوه‌ی ( جمهوری ئیسلامی- رژیمی جمهوری ئیسلامیه‌وه ) بلاوكرایه‌وه.
ساڵی 1996 دەبێت به جێگری امجد غفور كه سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب بوو. له دوای كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حیزبه‌وه پۆستی سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی پێ سپیردرا.
ساڵی 1998 لە کۆنگرەی دووەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی ناوبراو هەڵدەبژێردرێت.
ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ زۆرینەی کۆمیتەی ناوەندی بە هۆی کێشە دەرونیەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران لەو حزبە جیادەبێتەوە و لە دامەزراندنی حزبی حیکمەتیستدا بەشداری دەکات و لە کۆنفرانسی دامەزراندنی ئەو حزبەدا هەڵدەبژێردرێت بۆ کۆمیتەی ناوەندی.
ساڵی ٢٠٠٩ بە هۆی باری تەندروستیەوە پۆستی سکرتیری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق تەسلیم دەکاتەوە. هەرچەندە باری تەندروستی ڕێگری زۆری بۆ بەشداری کار و هەڵسوڕانی عەمەلی پێکهێنا بەڵام بەردەوام بوو لە کار و خەباتی، ئیتر لەوکاتەوە بوو بە ئەندامی راوێژکاری هەرسێ مەکتەبی سیاسی; حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری حیکمەتیست.
ساڵی ٢٠١١ بەهۆی کێشە ناوەخۆییەکانی حزبی حیکمەتیست و جیابونەوە و دوو کەرتبوونی حزبی ناوبراو ئیستقالە لە حزبی حیکەمتیست دەدات.