الاخبار/ ئەمرۆ لە عیراقدا زیاتر لە یەک ریکخراوی کومونیستی بونی هەیە، هەر ریکخراویکیش خوی بە نوینەری راستەقینە و شەرعی کومونیزم دەزانی لە عیراقدا. هەروەها لەبەر رۆشنایی بانگیشەی ئەو ریکخراوانەدا وا دەرئەکەوی کە ئیمکانی یەکگرتوبونیان نیە. ئیوە لاتان وانیە کە ئەم پەرتەوازەییە هوکاری سەرەکیە بۆ ئەوەی ئەم ریکخراوانە بیبەریبن لە پایەیەکی جەماوەری فراوان، وە ئەگەر ئەمە لەبەرچاوبگیرن ئەوە لە هەلبژاردنی داهاتودا بەشداری ئەم ریکخراوانە لاواز‌و خاوەن کاریگەرییەکی جەماوەری گەورە نابیت؟؟
ریبوار ئەحمەد/ ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی سادەیە كه هه‌ر حیزبیك ناوی له خۆی نا كۆمۆنیست خۆی وه‌كو نوینه‌ری كۆمۆنیزم هەلدەخات. بەلام بۆیه ئه‌حزابی جیاواز دروست ده‌بن به ناوی كۆمۆنیزمه‌وه چونكه حزبەکان سەر بە بزوتنەوەیەکی کۆمەلایەتی جیاوازن. لەسەر ئەم بناغەیەش تفسیری جیاواز بۆ كۆمۆنیزم ده‌كه‌ن. به‌لام مه‌سه‌له‌ی بنه‌ره‌تی ئه‌وه‌یه كه سه‌رئه‌نجام كۆمه‌لگا كام تفسیر بۆ كۆمۆنیزم‌و چ ره‌وتیك وه‌كو نوینه‌ری كۆمۆنیزم قبول ده‌كات نەک خۆیان لەسەر خۆیان چ دەلین. بۆ ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر بناغه‌ی ناو بریار نادریت، پیشم وانیه خه‌لك ته‌نها به پێ‌ی ناو هه‌لبژاردنی خۆی بكات، به‌لكو چاو له قسه‌و به‌رنامه‌و پلاتفۆرم‌و سیاسه‌ت‌و پراتیكی ئه‌حزاب ده‌كه‌ن‌و له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌مانه بریار ده‌ده‌ن. به‌م پیه ئه‌گه‌ر ئه‌مه بیكه‌ین به معیار ئه‌وكات له كیشه‌ی لیكچونی ناوه‌كانیان‌و تكراری ووشه‌ی كۆمۆنیست له ناوی هه‌موویاندا رزگارمان ده‌بیت، چونكه قسه‌و سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌و پلاتفۆرمیان جیاوازیه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده ئاشكرا‌و زه‌قه بواری سه‌رلیتكچون بۆ كه‌س ناهیلیته‌وه. هه‌ر به‌م پیه‌ش ناكرێ له‌سه‌ر بناغه‌ی لیكچونیك له ناودا باسی توحیدی ئه‌حزابیك بكه‌یت كه جیاوازیه‌كی بنه‌ره‌تی‌و قولیان له ناوه‌رۆكدا هه‌یه.
ئه‌وه‌ی ئیوه پێ‌ی ده‌لین “په‌رت‌و بلاوی‌و لیكدابراوی” ئه‌م حیزبانه‌ی كه ناویان كۆمۆنیسته، هۆكاری ئه‌وه نیه كه ئیوه ده‌لین “پایه‌ی جه‌ماوه‌ریان لاوازە”. چونكه جه‌ماوه‌ری ئه‌م حیزبانه له ده‌وری مه‌سه‌له‌و سیاسه‌ت‌و ریگاچاره‌ی جیاواز كۆبونه‌ته‌وه‌و ناخرینه بۆته‌ی قالبیكه‌وه. جه‌ماوه‌ری حیزبی شیوعی له ده‌وری پلاتفۆرمی هاوده‌ستی له‌گه‌ل ئیسلامی‌و ناسیونالیزم‌و ئه‌مریكا، له ده‌وری حكومه‌تی قه‌ومی‌و دینی، له ده‌وری پاساو بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیستا كاتی سۆسیالیزم نیه، كاتی یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن‌و پیاو نیه، كاتی سكولاریزم نیه،…كۆبونه‌ته‌وه‌و جه‌ماوه‌ری ئیمه ریك له ده‌وری پیچه‌وانه‌ی ئه‌مانه كۆبونه‌ته‌وه. بۆیه نه‌حیزبه‌كان یه‌كده‌خرین‌و نه جه‌ماوه‌رەكه‌یان. ئه‌م حیزبانه هه‌ر كامیان حیزبی بزووتنه‌ویه‌كی كۆمه‌لایه‌تیه، حیزبی شیوعی حیزبی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونال-ریفۆرمیسته‌و حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریش حیزبی بزووتنه‌وه‌ی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی مالكیه‌تی تایبه‌تی‌و كاری به‌كرێ‌و كۆمه‌لگای چینایه‌تیه. به‌رنامه‌و سیاسه‌ت‌و پراتیكی رۆژانه‌مان به رۆشنی ئه‌مه نیشانده‌ده‌ن. بۆیه ئه‌م حیزبانه به ناچاری ده‌بێ لیك جیابن‌و هه‌ركامیان ئالای ئاسۆیەک بۆ كۆمهلگاو ئەلتەرناتیویکی تایبه‌تیه به‌و ئاسۆیە.
هه‌لبه‌ت من ئه‌وه‌م قبول نیه كه بە پیوانەیەی ئیوە واتە “بونی چەند ریکخراوی جیاواز کە بە ناوی کۆمۆنیزمەوە کاردەکەن”، ریزی كۆمۆنیزم له عیراقدا به په‌رت‌و بلاوو حیزبه‌كه‌ی به كه‌م نفوز له قه‌له‌م بدریت. له روانگه‌ی منه‌وه كۆمۆنیزم له عیراقدا له ئاستیکدا لە حیزبی خۆیدا ریكخراوه، ئه‌وه‌ی كه ریزی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونال-ریفۆرمیزم، یان لق‌و پۆپه‌ی دیوكراسی‌و چه‌پی سوننه‌تی ناویان له خۆیان ناوه كۆمۆنیست‌و ریزیان له ئیمه جیایه، ئه‌مه ناكاتە په‌رت‌و بلاوی ریزی كۆمۆنیزم. ئه‌وانه شتیكی دیكه‌ی جیاواز له كۆمۆنیزمن‌و پیویست نیه له‌گه‌ل ئیمه یه‌ك بكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌و حوكمه‌ی كه بلین ئیستا ریزی كۆمۆنیزم په‌رت‌و بلاو نیه.
من ئه‌وه‌شم قبول نیه كه ئیوه ده‌لین ئه‌م حیزبانه‌ی كه ناویان كۆمۆنیزمه پایه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆیان نیه. حیزبی ئیمه له زاخۆ‌و سلیمانیه‌وه تا بصره‌و زوبیر چه‌ندین حیزبی بورژوازی چه‌كدارو خاوه‌ن پول‌و پشتیوانی ده‌ره‌كی دژایه‌تی ده‌كه‌ن‌و پیلانی لی ده‌گیرن، ئه‌گه‌ر به‌هیز نه‌بیت‌و پایه‌ی جه‌ماوه‌ری نه‌بیت چۆن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو فشار‌و دژایەتی و پەلامارە خۆی راده‌گرێ. ئه‌گه‌ر پایه‌ی جه‌ماوه‌ریمان نیه برۆن بپرسن له تاله‌بانی‌و بارزانی‌و صدرو حكیم‌و عه‌لاوی بۆچی لیمان هه‌راسسانن؟ بۆ لیناگه‌رین به “بچوكی خۆمان” بپوكیینه‌وه؟ ئه‌گه‌ر بریك به چاویكی كراوه‌تره‌وه بروانن ئه‌توانن پیچه‌وانه‌ی بوچونه‌كه‌ی خۆتان ببینن، ئیمه تاقه حیزبی به واقعی سه‌راسه‌ریین له عیراقدا كه دور له هه‌ویه‌ی قه‌ومی‌و دینی‌و جنسی ده‌ستی دانیشتوانی ئه‌م وولاته ده‌خه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌ك، هیچ حیزبیكی دیكه ناتوانی ئه‌مه بكات، چونكه هه‌ركامی به پێ‌ی هه‌ویه‌ی ئایدۆلۆجی‌و سیاسیه‌كه‌ی حیزبی قه‌ومیك یان تائیفه‌یه‌كه‌و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوره به بیگانه له قه‌له‌م ده‌دریت. سه‌دان هه‌زاركه‌س ته‌نها له ده‌وری ئه‌و ریكخراوه جه‌ماوه‌ریانه ریكخراون كه به نه‌خشه‌ی حیزبی ئیمه‌و به رابه‌ری كادرانی ئیمه پیكهینراون. ته‌نها یه‌كیتی بیكاران به پێ‌ی لیستیک کە داویانە به ژمارە زیاتر لە 200 هه‌زار کەس خۆی وەکو ئه‌ندام ناونوسکردوە. ئه‌وه‌ی له چاوی ئیوه‌وه وه‌كو پایه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌بینرێ بۆ حیزبه‌كانی دیكه‌و گه‌وره دینه به‌رچاو، ده‌گه‌ریته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركامیان به پول‌و كه‌ره‌سه‌و ته‌نانه‌ت هیزی ئینسانی ده‌وله‌تانیكی دیكه‌وه خۆیان به پیوه راگرتوه. ئیسلامیه‌كان به جمهوری ئیسلامی‌و ده‌وله‌تانی ده‌وروبه‌ر، تاقمه توركمانیه‌كان به ده‌وله‌تی توركیا، ناسیونالیسته‌كان به هاوكاری‌و خۆشحزمه‌تی بۆ ئه‌مریكا. ئه‌گینا عه‌لاوی‌و یاوه‌ر چ پلاتفۆرمیكی سیاسیان بۆ خه‌لك هه‌یه تا پایه‌ی جه‌ماوه‌ریان هه‌بیت. له‌م باره‌یه‌وه كاری ئیمه كه راسته‌وخۆ پشتمان به هیزی خۆمان‌و خه‌لك‌و بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری متمدنی دنیا به‌ستوه بێ شك سه‌ختره. به‌لام ئیدعا ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر له عیراقدا هه‌لبژاردنیكی به‌راستی ئازاد‌و بێ فرت‌و فیل‌و زه‌خت‌و زۆر له فه‌زایه‌كی ئازاد‌دا بكرین و فەرزایەکی وا هەبیت کە خەلک دەنگ بە نوینەارانی قازانج و بەرژەوەندیەکانی خۆیان بدەن، پێچەوانەبونی ئەو حوکمەی ئیوە نیشاندەدات .
له باره‌ی هه‌لبژاردنه‌وه من زۆر به دوری ده‌زانم له سایه‌ی ئه‌مریكاو هاوده‌سته‌كانیان كه ئیراده‌و رای خه‌لك له قاموسی سیاسیاندا هیچ جیگایه‌كی نیه، پروسه‌ی هه‌لژاردنیكی ئازاد به‌ریوه‌بچیت. له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی تاله‌بانی‌و بارزانیدا له‌سه‌ر قسه‌ی سیاسی خه‌لك ده‌خریته زیندان‌و شكه‌نجه ده‌كرین، جریده‌و ریكخراوو حیزبی سیاسی قه‌ده‌غه‌یه، له سایه‌ی ده‌وری تاقمه ئیسلامیه‌كاندا ئینسان له‌سه‌ر بیروباوه‌ری سیاسی‌و ته‌نانه‌ت دینی جیاواز له دینی ئیسلام دەکوژریت، په‌یامی یه‌كه‌می عه‌لاوی بۆ خه‌لكی عیراق گیرانه‌وه‌ی حوكمی ئیعدام بوو…ئایا ده‌كریت له‌مانه چاوه‌روانی ئه‌وه بكریت كه مل به هه‌لبژاردنی ئازاد بده‌ن. به‌لام به‌هه‌رحال ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردن كرا‌و ئه‌گه‌ر لانی كه‌می پیوانه‌ی هه‌لبژاردنی ئازادی هه‌بوو، ئه‌گه‌ر بواری ئه‌وه‌ی تیا هه‌بوو كه بۆ بچوكترین به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لك به‌شداری تیا بكه‌ین. ئه‌وكات نه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌ی كی ناوی كۆمۆنیستی له خۆی ناوه، به‌لكو ئیمه ئاماده‌ین له‌سه‌ر بناغه‌ی پلاتفۆرمیكی چه‌ند به‌ندی ساده وه‌كو (حكومه‌تی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی، جیایی دین له ده‌وله‌ت، یه‌كسانی مافی هه‌موو هاولاتیان به‌ده‌ر له ناسنامه‌ی قه‌ومی‌و دینی‌و تائیفی، یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مافی ژن‌و پیاو، ئازاده بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسی، مافی خه‌لكی كوردستان بۆ بریاردان له‌سه‌ر مانه‌وه له‌گه‌ل عیراق یان جیابونه‌وه‌و پیكهینانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ، قه‌ده‌غه‌بوونی حوكمی ئیعدام…..) له‌گه‌ل هه‌ر هیزو لایه‌نیك له‌وانه حیزبی شیوعی هاوكاری بكه‌ین. له‌م باره‌یه‌وه ئیمه حیزیكی به ته‌واوی كراوه‌و له هه‌مانكاتدا راشکاوین.
الاخبار/ گوتاری سیاسی و تیوری ئیوە بە جۆریک لە رۆشنبیری لەقەلەم دەدریت کە بازدەدات بەسەر تایبەتمەندیەکانی کۆمەلگای عیراقدا، بە مانایەکی تر لەگەل مەسەلەکانی کۆمەلگای عیراقدا لە گۆشەنیگایەکی ئەوروپاییەوە مامەلە دەکەن کە پشتی بە بۆچونەکانی (منصور حکمت) بەستوەو پەیوەست نیە بە خویندنەوەیەکی تایبەتی بۆ کۆمەلگای عیراق و تایبەتمەندیەکانی ئەم کۆمەلگایە؟
ریبوار ئەحمەد/ به‌لی حیزبی ئیمه به ته‌واوی پشتی به تیئوریه‌كانی منصور حكمت به‌ستووه، منصور حكمتیش جگه له پیداگری له‌سه‌ر تیئوریه‌كانی ماركس‌و په‌ره‌پیدانی هیچی دیكه‌ی نه‌كردوه. ئه‌گه‌ر ئیوه پیتان وابیت كه تیئوری منصور حكمت له‌گه‌ل واقعی كۆمه‌لگای عیراق و عه‌ره‌بی ناگونجی، مانای ده‌بێ پیتان وابیت كه تیئوریه‌كانی ماركس بۆ كۆمه‌لگای عیراق و عه‌ره‌بی ناگونجێ یان مه‌گه‌ر بیسه‌لمینن كه ئه‌وه‌ی منصور حكمت ناكۆكی له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ماركس هه‌یه.
ئه‌وانه‌ی له پیشه‌وه وه‌كو سه‌رخه‌تی پلاتفۆرمی ئیمه بۆ هاوكاری له‌گه‌ل ئه‌حزابی دیكه له هه‌لبژاردندا باسم كرد به‌شیك له به‌رنامه‌ی ئیمه‌یه كه ئیوه‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش پێ‌ی ده‌لین له‌گه‌ل كۆمه‌لگای عه‌ره‌بی نایاته‌وه، به‌لام ده‌كریت بلین بۆچی‌و به‌لگه‌كانتان چیه؟ پیشوتر به ئیمه ووتراوه كه خه‌لكی عیراق دواكه‌وتون، متدیینن، عه‌شایه‌رن، ..بۆیه ختابی ئیوه له‌گه‌ل ئه‌م خه‌لكه نایه‌ته‌وه. راستی من به ئه‌ندازه‌ی نوكه ده‌رزیه‌ك نرخ بۆ ئه‌م تحلیل‌و تیئوریه قایل نیم. خه‌لكی عیراق هه‌ر ئه‌و خه‌لكه‌ن كه كاتیك ئیسلامی‌و ناسیونالیسته‌كان بریاری 137 مجلس حوكمیان هینا بۆ دانانی دینی ئیسلام به بنه‌مای قانون، كۆمه‌لگا له دژیان خرۆشاو به په‌له پیان پیچانه‌وه، ئیسلامیه‌كان به زه‌بری شمشیرو سه‌ربرینیش ناتوانن خه‌لكی عیراق پابه‌ندی ئیسلام‌و ئه‌فكاری عه‌شایه‌ری بكه‌ن، سه‌رنجیكی كورت له حه‌زو ئاره‌زو و ئومیده‌كانی خه‌لكی عیراق كه ئه‌گه‌ر بۆ ساتیك زه‌خت‌و زۆریان له‌سه‌ر هه‌لگرن ممارسه‌ی ده‌كه‌ن، نیشانی ده‌دات خه‌لكیكی مودیرن‌و پیشكه‌وتوو هوشیارو سكولاریستن. جل‌و به‌رگ‌و هونه‌رو ئاره‌زوه مودیرنه‌كانیان به‌لگه‌یه‌كی ئه‌م راستیه‌یه. گومانم له‌وه نیه كه ئه‌گه‌ر خه‌لكی عیراق ئازادبن بیره سه‌د به‌رابه‌ری به‌رماڵ سه‌رفیاتی ده‌بیت.
ئه‌و تیئوریه پوچه كه تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌لگا ده‌كاته به‌هانه‌یه‌ك بۆ نه‌گونجاوی كۆمۆنیزم له‌گه‌لیدا. هه‌رچی به‌رهه‌می فكری کۆنەپەرستانەی بورژوازی غه‌رب هه‌یه ده‌یهینن‌و به گونجاوی ده‌زانن بۆ عیراق به‌لام كه گه‌یشته سەر كۆمۆنیزم ئیتر ده‌لین راوه‌ستن ئه‌مه بۆ واقعی كۆمه‌لگای ئیره نابیت. باسی كۆمۆنیزم باسی گیرانه‌وه‌ی ئیراده‌یه بۆ ئینسان، باسی نه‌مانی فقرو برسیتی‌و نایه‌كسانیه، باسی ئازادی‌و خۆشبه‌ختی‌و ئه‌منیه‌ته، باسی ئیستای ئیمه سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت‌و دابین كردنی نان‌و ئه‌منیه‌ته، باسی پیویستی كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو وه‌لانانی زه‌خت‌و زۆری ئیسلامی سیاسی‌و قه‌ومپه‌رستیه. ئه‌مانه بۆ هه‌موو كۆمه‌لگایه‌كی ئیسنانی پیویستن بۆچی بۆ ئینسانی عیراقی نا پیویست‌و نه‌گونجاوه؟ مه‌گه‌ر خه‌لكی عیراق له نه‌وه‌ی ئینسان نین یان ره‌گه‌زیكی ترن؟ له روانگه‌ی ئیمه‌وه مافه‌كانی ئینسان جیهانداگره هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ خه‌لكی غه‌رب پیویست‌و گونجاوه بۆ هه‌موو كۆمه‌لگاكانی دیكه‌ش گونجاوه.
ئه‌وه ده‌زانم كه هه‌ل‌ومه‌رجی هه‌ر كۆمه‌لگایه‌ك جیاوازه‌و هه‌ر یه‌كه گرفت‌و موانعی خۆی هه‌یه له‌به‌رده‌م ده‌سته‌به‌ربونی مافه‌كانی ئینساندا، به‌لام ئه‌مه خودی خواست‌و مافه‌كان ره‌ت ناكاته‌وه به‌لكو شیوه‌ی هه‌ول‌و كۆشش بۆ ده‌سته‌به‌ركردنیان فه‌رق ده‌كات. ئیمه له عیراق دژی ئه‌مریكاین چونكه ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ی نوقمی سیناریۆی ره‌ش كردوه‌و ته‌رحه‌كانی كۆنه‌په‌رستانه‌و دژی خه‌لكه، دژی ئیسلامی سیاسین چونكه ئینسان ده‌فرینێ‌و تیرۆر ده‌كات‌و ژنان سه‌ر ده‌برێ‌و په‌یامی عبودیه‌تی هه‌لگرتوه، دژی ناسیونالیزم‌و قه‌ومپه‌رستین چونكه له‌گه‌ل ئه‌صلی ئینساندا نایاته‌وه…به توندی ئازادیخوازین، له یه‌كسانیخوازی‌و ئینسانیه‌ت‌و مودیرنیزمدا ئیفراتین، له‌گه‌ل هیچ جۆره كۆنه‌په‌رستی‌و دواكه‌وتویی‌و نا یه‌كسانیه‌كدا ناحه‌ویینه‌وه، ئه‌مانه جیگای شانازیمانه كه له منهجی منصور حكمه‌ته‌وه فیری بووین. پیمان وایه هه‌موو ئه‌مانه نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ل خواست‌و ویستی خه‌لكی ئازادیخوازی عیراق دینه‌وه به‌لكو زۆر بۆیان حه‌یاتین. تئیوری منصور حكمت بۆ هه‌موو ئینسانیه‌ته ئیمه‌ش به ده‌ستمانه‌وه گرتوه‌و وه‌لامی كیشه‌و گرفته تایبه‌تیه‌كانی عیراقمان پێ‌ی داوه‌ته‌وه.
الاخبار/بۆچی نوسراوەکانی منصور حکمەت وەکو کتابی موقەدەس ئەژمار دەکەن، لە کاتیکدا کە مارکسیزم و مارکس دژی دیدگای پیرۆزکردنی تاک و وەهمە ئایدۆلۆژیەکان و داسەپاندنی ئیرادەی عەقلیکی تاک و تەنیایە. وەکو دەزانن کە ئەوە تایبەتمەندی مارکسیزمە کە دامەزراوە لەسەر نەفی نەفی؟
ریبوار ئەحمەد/ پیش هه‌موو شتیك پیویسته بلیم كه له سیسته‌می ئیمه‌دا هیچ شتیك موقه‌ده‌س نیه، ئه‌مه یه‌كیك له جیاوازیه بنه‌ره‌تیه‌كانمانه له‌گه‌ل هه‌موو بزووتنه‌وه‌و مه‌كته‌به فكریه‌كانی دیكه. موقه‌ده‌سات لای ئیمه نیه، ئه‌مه له به‌رنامه‌ی ئیمه‌دا (دنیایه‌كی باشتر) هاتوه، هه‌روه‌ها به‌و بۆنه‌یه‌وه كه ئیوه ناوی منصور حكمتتان برد، له یه‌كیك له ختابه هه‌ره مسشهوره‌كانی خۆیدا به توندی دژی موقه‌ده‌سات قسه ده‌كات. خودی ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره موقه‌ده‌ساتیك یه‌كیك له لایه‌نه به‌رجه‌سته‌كانی سیسته‌می منصور حكمته. لای ئیمه‌و لای منصور حكمت ئینسان ئه‌صله، نه‌ك هیچ بیروباوه‌رو كتابیك، پیش هه‌موو شتیك گرنگی‌و بایه‌خی منصور حكمت‌و بۆچونه‌كانی بۆ ئیمه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌یه كه گه‌وره‌ترین به‌رگری له ئینسان‌و ئینسانیه‌ت‌و مافه‌كانی ئینسان كردوه. ئەو نمونەیەک بوو لەو کەسایەتیانەی کە نە خۆی لەکەس بە بانترو نەکەس لە خۆی بە خوارتر بزانی، ئەو نمونەی پیشوازی کردن و هاندان بو بۆ ئەوەی هەرکەس رای خۆی دەربریت و رەخنەبگریت نەک هیچ تیکستیک بە پیرۆز بزانێ. هه‌ولی دا ئینسانیه‌ت له چنگی موقه‌ده‌سات رزگار بكات. ئه‌و ئیسنان به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه‌و ده‌لی اساسی سۆسیالیزم ئینسانه، سۆسیالیزم بزووتنه‌وه‌ی گیرانه‌وه‌ی ئیراده‌یه بۆ ئینسان. ئه‌مه خالیكی زۆر جه‌وهه‌ره‌یه كه چارەکەسەدەیەک لە خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌و پیكه‌وه گریده‌دات.
له روانگه‌ی ئیمه‌وه منصور حكمت ئیدامه‌ی ماركس بوو، ئیدامه‌ی پراتیكی لینینی بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كامیان بۆ ئیمه مانای مقدسیان هه‌بیت. منصور حكمت ماركسی زه‌مانه بوو، نوینەری خەتی مارکسی کرد له سه‌رده‌میكی جیاوازدا، له ئه‌واخری قرنی 20و سه‌ره‌تای قرنی 21دا. ئه‌و ماركسی گیرایه‌وه بۆ مه‌یدانی سیاسه‌تی كۆمه‌لگا دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان سال بوو پەراویزخرابو، ئه‌و ئینسانیه‌تی گیرایه‌وه بۆ ماركسیزم‌و كۆمۆنیزم دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان سال بوو له‌سه‌ر ده‌ستی بزووتنه‌وه بورژوازیه‌كان لیی داته‌كینرابوو، ئه‌و گیانی لنینی گیرایه‌وه بۆ كۆمۆنیزم‌و پراتیك‌و ئیراده‌ی ئینسان بۆ نه‌خشاندنی چاره‌نوسی خۆی. منصور حكمت رینیشانده‌ری ئازادی‌و یه‌كسانی به‌شه‌ر بوو. ئه‌و حكمتیزمی به ووینه‌ی ریبازو بزووتنه‌وه‌و مه‌كته‌بیكی فكری هه‌مه‌لایه‌نه خسته به‌رده‌م به‌شه‌ریه‌ت بۆ رزگای له سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه‌و نا یه‌كسانی، حكمتیزم مه‌نهه‌جیكی هه‌مه‌گیرو تیروانینیکە لە مارکسیزم بۆ وه‌لامی سه‌رجه‌م كیشه‌كانی كۆمه‌لگا، بۆ هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی كاری به‌كرێ‌و تقسیمی چینایه‌تی كۆمه‌لگا، بۆ رزگاری ژنان له هه‌لاواردن‌و سته‌می جنسی، بۆ ئه‌وه‌ی مندالان به قه‌ولی خۆی له پیش هه‌موانه‌وه‌بن، بۆ به‌رگری له مافی په‌نابه‌ر، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاره‌زووه‌كانی لاوان، بۆ مودیرنیزم‌و سیكولاریزم‌و خۆشكوزه‌رانی. باسی ئه‌وه‌ی كه ئیمه به‌رهه‌مه‌كانی منصور حكمت وه‌كو كتابی موقه‌ده‌س چاو لی ده‌كه‌ین، قسه‌یه‌كی بێ بناغه‌یه كه له‌لایه‌ن دوژمنان‌و ناحه‌زانه‌وه داهینراوه. من هیچ کتاب و تیکستیک بە مقدەس نازانم نە هی مارکس و نە هی لینین و نە هی منصور حکمت، هەموو قابیلی لیدوان وهەلسەنگاندن و رەخنەلیگرتنن.
الاخبار/ پیتانوانیە کە رتنکردنەوەی ئیسلام هەم وەکو دین و هەم وەکو سیاسی لەلایەن ئیوەوە، بەلگەیەکە بۆ تینەگەیشتنتان لە ئیسلام، هەر بەم پییەش بەلگەیەکە لەسەر رۆلی ئیوە لە خولقاندنی ناکۆکی بێ‌پاساو هەم لە روی میژویی و هەم لە روی بابەتیەوە؟؟!
ریبوار ئەحمەد/ نه‌خیر به رای من نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه زۆر باش له ماهیه‌تی ئیسلام چ وه‌كو دین‌و چ وه‌كو سیاسه‌ت گه‌یشتوین. له هه‌مانكاتدا چونمان بۆ ناو جدال له‌گه‌لیدا پیویستیه‌كی حه‌یاتی‌و به ناچاریه بۆ به‌رگری له ئازادی‌و ئینسانیه‌ت.هه‌لبه‌ت شیوه‌ی مامه‌له‌ی ئیمه له‌گه‌ل ئیسلام به ووینه‌ی دینیك كه خه‌لكانیك باوه‌ریان پێ‌ی هه‌یه له‌گه‌ل ئیسلام به ووینه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی جیاوازی هه‌یه. ئیمه وه‌كو بزووتنه‌وه‌ی تیكۆشان بۆ له‌به‌ین بردنی سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه‌و نا یه‌كسانی، ره‌خنه‌مان له ئیسلام هه‌یه وه‌كو دین چونكه لایه‌نگری زولم‌و زۆرداری‌و چه‌وسانه‌وه‌یه. لایه‌نگری دابه‌ش بوونی چینایه‌تی كۆمه‌لگایه، وه‌كو جۆرێك له جیهان بینی هه‌میشه و له هه‌موو قۆناغه‌كاندا پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی چینی چه‌وسێنه‌ر و سه‌رده‌ست ده‌كات و له دژی چینی چه‌وساوه هه‌ڵده‌سووڕێ، پاساو بۆ كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی ده‌هێنێته‌وه، له بێ‌به‌شان داوا ده‌كات به بێ‌به‌شی شوكربن‌و حه‌سودی به به‌شی چه‌وسینه‌ران نه‌به‌ن. كرێكار و سه‌رمایه‌داری موسڵمان به برا له‌قه‌له‌مده‌دات به‌لام له‌سه‌ر بناغه‌ی دین له نیوان كریكاران دووبه‌ره‌كی دروست ده‌كات. ناسنامه‌ی (عه‌بدایه‌تی) ده‌دات له نێوچه‌وانی ئینسان. له جیاتی ئینسانی ئازاد (عه‌بد) بۆ وه‌سفی ئینسان به‌كار ده‌هێنێ. مه‌حرومیه‌ت و مه‌شه‌قه‌تی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی وه‌كو چاره‌نووسێكی نه‌گۆڕ و ئیلاهی نیشان ده‌دات كه (عه‌بدی بێده‌سه‌ڵات) توانای هیچ جۆره ئاڵوگۆڕێكی ئه‌و وه‌زعه‌ی نییه. دین له هه‌موو مێژووی ڕابردووی كۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه‌كانی پێشووشدا هه‌ر ئه‌م ده‌وره‌ی گێڕاوه و هه‌میشه لایه‌نگر و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتی چینی سه‌رده‌ست و چه‌وسێنه‌ر و كۆنه‌په‌رستی و بێمافی ئینسان بووه.
هه‌روه‌ها ئیسلام له‌مرۆدا ئه‌لگۆیه‌كه بۆ حاكمیه‌تی چینی بورژوازی. حكومه‌تی مه‌لا و ئاخونده‌كان و شه‌ریعه‌تی ئیسلام به وێنه‌ی شێوازێك له حكومه‌تی بۆرژوازی هه‌ر ئێستا له چه‌ندین وڵاتی وه‌كو ئێران و ئه‌فغانستان و سعودیه به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌م ئه‌لگۆیه له حاكمیه‌ت یه‌كێكه له قه‌بیحترین و دڕندانه‌ترین شێوازه‌كانی حاكمیه‌تی بۆرژوازی و به مانای ڕاگرتنی شمشێره به‌سه‌ر سه‌ری هه‌ر ئینسانێكه‌وه كه مل بۆ شه‌ریعه‌ت و ئه‌حكام و قانونه‌كانیان كه‌چ ناكات و كۆتی ناعه‌داله‌تی و بێمافی موتڵه‌ق ناخاته گه‌ردنی. له سایه‌ی حكومه‌تی ئیسلامی‌دا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك نه‌ك هه‌ر هیچ جۆره ده‌خاڵه‌تێكیان له چاره‌نووسی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان و كۆمه‌ڵگادا نییه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت مافی بیركردنه‌وه‌شیان نییه‌و له ویژدان و ژیانی شه‌خسی خۆشیاندا ئازاد نین. قانوون و چوارچێوه‌ی بیری ئینسان و ئه‌حكامه‌كان نه‌ك هه‌ر له سه‌رووی خودی خه‌ڵكه‌وه به‌ڵكوو “له سه‌رووی ئه‌م دنیا واقعییه‌وه به ئاماده‌كراوی و داڕێژراوی بۆ سه‌ر ئینسان نازل ده‌بێت !” و هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه به چاوی ڕه‌ئیدانه‌وه سه‌رنجیان بدات، به‌ڵكوو مه‌حكومه به‌وه‌ی كه بێ ئه‌ملا‌وئه‌ولا په‌یڕه‌وییان لێ بكات.
ئیسلام دینێكی پیاوسالارانه و دژی ژنه و به توندی پارێزگاری له كۆیلایه‌تی ژنان ده‌كات. له ئیسلامدا ژن له چاو پیاو پله‌وپایه‌ی خوارتر و ده‌ره‌جه دووی هه‌یه و, پیاوان به ئاشكرا به‌سه‌ر ژناندا زاڵ ده‌كرێن. ژنان وه‌كو كۆیله‌ی پیاوان مامه‌ڵه ده‌كرێن، ژن مافی ته‌ڵاقی نییه، له ئیسلامدا هه‌موو مه‌قام و پله‌وپایه‌یه‌ك بۆ پیاوه، حاكم و قازی و ئاخوند و فه‌قێ و سه‌رۆكی خێزان هه‌موویان پیاوون. ژن له میراتدا نیوه‌ی پیاو به‌شی هه‌یه، له شایه‌تیدا دوو ژن له به‌رامبه‌ر یه‌ك پیاو داده‌نرێ، پیاوان ئازادن له‌وه‌ی كه له یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ چه‌ند ژن په‌یوه‌ندییان هه‌بێت و دینی ئیسلام جۆره‌ها ڕێگه‌ی وه‌كوو چه‌ند ژنه, كه‌نیزه و صیغه‌ی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه داناوه. به‌ڵام ژنان مافی ئه‌وه‌یان نییه كه ئازادانه تاقه هاوسه‌ری خۆشیان هه‌ڵبژێرن. هه‌روه‌ها ئیسلام دژی عیلم و ڕه‌وتی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه. هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه خاوه‌نی میتۆدۆلۆژییه‌كی دژی عیلمه و هه‌موو پرسیارێك له بابه‌ت ئه‌وه‌ی كه فڵان شت چۆنه؟ به”خوداده‌زانێ”و, ئه‌وه بۆچی وایه؟ به “خوا وای كردووه‌و خوا وای ویستووه” وه‌ڵام ده‌داته‌وه. هه‌میشه به پێچه‌وانه‌ی عیلمه‌وه ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه ئاشكرا و مه‌علوم و مه‌لموسه و دركی ئینسان په‌ی به حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی ده‌بات، ئیسلام ته‌فسیره‌كه‌ی ده‌بات بۆ لای شتێكی نامعلوم، بۆ لای هێزێكی سه‌رو ته‌بیعه‌ت و سه‌رو ئینسان. ئه‌مه بنه‌مای ئه‌صڵی و دژی عیلمبونی میتۆدۆلۆژی ئیسلامییه، كه نه‌ك هه‌ر له چوارچێوه‌ی دركی زانستی و ته‌جریبی ئینساندا جێگای نابێته‌وه، به‌ڵكو د‌رك و شعوری ئینسان به ته‌واوی ناڕاستبوونی ئاشكرا كردووه. هه‌میشه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه ئیسلام وتویه‌تی خودا ده‌یزانێ(العلم عند الله) لای خودی ئینسانه‌وه دۆزراوەتەوە، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه ئیسلام پێ‌ی وتووه ئه‌وه خوا وای كردووه‌و وای ویستووه كه‌س ناتوانێ بیگۆڕێ، ئینسان توانیویه‌تی بیگۆڕێ. به‌لام سه‌رباری ئه‌مه له روانگه‌ی ئیمه‌وه‌و له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی ئیمه‌دا ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی بیروباوه‌رو به‌یان بۆ هه‌موان مسۆگه‌ره، هه‌ركه‌س ئازاده هه‌ر دینیكی هه‌بیت‌و ماف‌و حورمه‌تی پاریزراوبیت، هه‌ركه‌سیش ئازاده هیچ دینیكی نه‌بیت. مه‌سه‌لی رزگاركردنی كومه‌لگا له خورافاتی دینی، كاریكی هۆشیارده‌رانه‌ی خه‌لك‌و ده‌ركیشانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌لكه له چنگی نه‌داری‌و مه‌حرومیه‌ت و بە کورتی دەبی زەمینە بابەتیەکانی دوبارە بەرهەمهینانەوەی دین لەبەینببرێت، نه‌ك قه‌ده‌غه كردنی بیروباوه‌رو زه‌خت‌و زۆرهینان بۆ پیره‌وانیان.
هه‌روه‌ها ئیمه دژی ئیسلامی سیاسی خه‌بات ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌تا بلیی كۆنه‌په‌رستانه‌یه، تا سه‌ر مۆخ دژی ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ریه، تیرۆریسته، نوینه‌رایه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ترین به‌دیلی سیاسی ده‌كات، له‌گه‌ل سه‌رجه‌م ماف‌و ئازادیه‌كانی خه‌لكدا دژایه‌تیه‌كی توند‌و كویرانه‌ی هه‌یه، له هه‌ر جیگایه‌ك ده‌ورو ده‌سه‌لاتی بووبێ، مخالفینی خۆی قه‌تل‌و عام كردوه، ژنانی سه‌ربریوه، ئاره‌زوه‌كانی لاوانی خنكاندوه، شادی‌و خۆشی قه‌ده‌غه‌كردوه، داب‌و نه‌ریتی دواكه‌توانه‌ی به‌سه‌ر خه‌لكدا فه‌رز كردوه، ….به بروای من نه‌ك دژایه‌تی ئیمه له‌گه‌ل ئیسلامی سیاسی به‌لكو هه‌ر جۆره كه‌م كاریه‌ك له خه‌بات دژی ئیسلامی سیاسی له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ئازادی‌و ته‌مه‌دون‌و ئینسانیه‌ته‌وه بێ مانا‌و پاساو هه‌لنه‌گره. بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی كه دژایه‌تی توندی له‌گه‌ل مافه‌كانی خه‌لك هه‌یه‌و كۆیرانه پیشیلیان ده‌كات، هیچ حیزب‌و برزووتنه‌وه‌یه‌كی لایه‌نگر له مافه‌كانی خه‌لك‌و ئازادی ناتوانی‌و ناكرێ له دژی رانه‌وه‌ستێ، ئه‌گه‌ر نا ماهیه‌تی خۆی وه‌كو ئازادیخواز‌و لایه‌نگری مافه‌كانی خه‌لك له ده‌ستده‌دات. من ناتوانم تصوری حیزبیكی ئازادیخواز بكه‌م كه له به‌رامبه‌ر حمله‌ی هه‌مه رۆژه‌ی تاقمه ئیسلامیه‌كان بۆ سه‌ر خه‌لك‌و مافه‌كانیان بێ ده‌نگه بێت چ جای ئه‌وه‌ی دۆستایه‌تیان بكات. بە كورتی كیشه‌ی ئیمه له‌گه‌ل ئیسلامیه‌كان، له بنه‌ره‌تدا ئایدۆلۆژی‌و ركه‌به‌ری حیزبی نیه، به‌لكو كیشه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ماف‌و ئازادیانه‌ی خه‌لك كه ئه‌وان په‌لاماری ده‌ده‌ن‌و پیشیلی ده‌كه‌ن، كیشه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات‌و چاره‌نوسی كۆمه‌لگا به ده‌ست ئه‌وانه‌وه بیت، ده‌یكه‌ن به جه‌هه‌نم‌و ویرانه‌و قه‌تلگای ئینسان وه‌كو ئه‌فعانستان، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی ئیستا له شاره‌كانی جنوب‌و ناوه‌راست به‌و راده‌یه‌ی توانیویانه كردویانه. دژایه‌تی له‌گه‌ل ئه‌مانه به بروای من ته‌بریره‌كه‌ی زۆر رۆشنه، به‌لام دۆستایی له‌گه‌لیان یان هه‌تا بێ ده‌نگی به‌رامبه‌ریان له‌لایه‌ن هەر حزبیکەوە کە خۆی بە ئازادیخواز بزانێ هیچ پاساوێکی نیە.
الاخبار/ هەرکەس بە ئەدەبیاتی ئیوە ئاشنابیت ئەوە تیبنی دەکات کە مەسەلەی سەرەکیتان لە دەوری پەلاماردانی حزبی شیوعی عیراقی و هەروەها حزبە ئیسلامیەکان تەوەرە دەبەستێت . لەبەر رۆشنایی کێشەکانی ئێستای عیراق دوای سەدام حسین، ئایا رەتکردنەوەی ئەوانی تر مانای پیادەکردنی سیاسەتی پەراویزخستن و پەرەدان بە دوژمنایەتی و ناکۆکی ئەوتۆ نیە کە لە روی بابەتیەوە بێپاساوە لە چوارچیوەی کێشەو مەسەلەکانی دۆخی ئیستا‌و ئایندەی عیراقدا؟
ریبوار ئەحمەد/ دژایه‌تی له‌گه‌ل حیزبی شیوعی یه‌كیك له مه‌سه‌له سه‌ره‌كیه‌كانی ئیمه نیە و ئەمە بۆ ئیمه نه میحوه‌ره‌و نه سه‌ره‌كی. چونكه جیاواز له خیلافاتمان ئیمه پیمان وانیه كه هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌م كۆمه‌لگایه به ده‌ستی حیزبی شیوعیه‌وه بیت تا ئیمه به خه‌بات له دژیان بمانه‌وێ له ده‌ستیان ده‌ریبهینن . ئه‌م حیزبه له حاشیه‌ی نه‌خشه‌و سیاسه‌تی هاوبه‌شی ئه‌مریكاو به‌ره‌ی راستی كۆمه‌لگادا جیگایه‌كی زۆر لاوازی په‌یداكردوه. بۆیه وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه خۆی وه‌لامه به حیزبی شیوعیش ئه‌و هیچ به‌دیلیكی جاواز له‌وه‌ی ئه‌وان نوینه‌رایه‌تی ناكات. ئه‌و حوكمه‌ی ئیوه واقعی نیه، ئایا ده‌كرێ پیم بلین ئیمه كه مانگانه ده‌یان لاپه‌ره ده‌رده‌كه‌ین، چه‌ندی له دژی حیزبی شیوعیه؟ یان دژایه‌تی حیزبی شیوعی له پراتیكی ئیمه‌دا چ جیگایه‌كی هه‌یه؟ من خۆم له 7-8 سالی رابردوودا سێ ووتارم له سه‌ر حیزبی شیوعی نوسیوه، كه دوانیان وه‌لام بوە به هیرشی نارەوای كریم احمدو حمید مجید موسی بۆ سه‌ر ئیمە، کە یەکەمیان سکرتیری حزبی سیوعی کردستان و دوەماین سکرتیری حزبی شیوعی ئیراقە، واته ئه‌وان پەلاماری ئیمەیەانداوە بە سیوەی ناسیاسی و نارەوا و من تەنها قسه‌كانی ئه‌وانم داوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی سیه‌میان نامیلكه‌یه‌كه به ناوی “جیاوازیه‌كانمان” كه هیچ قسه‌یه‌كی دوژمنانه‌ی تیا نیه به‌لكو باسیكی فکریە بۆ وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه لیمان ده‌كراو ده‌یوت جیاوازیتان له‌گه‌ل حیزبی شیوعی چیه؟ منیش جیاوازیەکانمان رونکردوەتەوە. ئه‌ودوای ووتاره‌كانی دیكه‌ی هاوریانیش ئەوەندەی بوە زۆربه‌ی له وه‌لام به قسه‌ی حیزبی شیوعی له دژی ئیمه نوسراون نه‌ك به پیچه‌وانه‌وه.دوژمنایه‌تی له‌گه‌ل حیزبی شیوعی بۆ ئیمه زه‌روره‌تیكی نیه، ئیمه له‌وه نیگه‌ران نین كه ئه‌وانیش ناویان شیوعیه، ئیمه باوه‌رمان به‌و تیزه وشكه نیه كه ئه‌گه‌ر له وولاتیكدا دوو حیزب ناویان شیوعی بوو ده‌بێ له‌سه‌ر ناوی شوعی شه‌ربكه‌ن. من خۆزگه‌م ده‌خواست حیزبی شیوعیش به هه‌ر جیاوازیه‌كیه‌وه له‌گه‌ل ئیمه، كۆمۆنیست بوایه، رادیكال بوایه، لانی كه‌م راشکاوانە بەرگری لە سیكولاریزم بکوایه، له جیاتی دۆستایه‌تی ئه‌مریكاو ئیسلامی سیاسی‌و هیزه قه‌ومی‌و عه‌شایه‌ریه‌كان دۆستایه‌تی به‌ره‌ی كریكارو كۆمۆنیزم‌و ئازادیخوازی بكردایه، ئه‌وكات ده‌كرا پیكه‌وه بۆ زۆر خواست‌و ئامانجی پێشکەوتوانە هاوكای بكه‌ین. به‌لام حیزبی شیوعی پیویستی به دژایه‌تی ئیمه هه‌یه، یه‌كه‌م چونكه ئه‌و خاوه‌نی ئه‌و بۆچونه‌یه كه دوو حیزبی شیوعی ناكرێ له وولاتیك هه‌بن، دووه‌م وه گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌یه‌وێ فه‌زای نه‌فره‌ت‌و رق‌و كینه له ناو ریزه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر ئیمه ساز بكات بۆ ئه‌وه‌ی ریزه‌كانی دۆستایه‌تیمان نه‌كه‌ن‌و نه‌كه‌ونه ژیر كاریگه‌ری بۆچونه‌كانمانه‌وه. بۆیه هه‌تا ئه‌گه‌ر چاو له قسه‌كانیان له‌سه‌ر ئیمه بكه‌یت ده‌بینی كه قسه‌ی سیاسی‌و به‌لگه‌دارنین، به‌لكو تانه‌و ته‌شه‌رو ئیتهاماتی پوچن.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا پیویسته بلیم كه له سیاسه‌ت‌و دنیای موته‌مه‌دندا هیچ شتیك له‌وه ساده‌تر نیه كه دوو حزبی جیاواز، بۆیه جیاواز‌و بۆیە دوو حیزبن، چونكه خیلافاتیان هه‌یه. خیلافاتیش ده‌بێ بۆ كۆمه‌لگا روون بكریته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه هەلەیەک له‌وه‌دا نیه كه ئیمه‌و حیزبی شیوعی ره‌خنه له یه‌كبگرین‌و جیاوازیه‌كانمان بۆ كۆمه‌لگا روون بكه‌ینه‌وه. ئه‌مه مانای دوژمنایه‌تی نیه‌و به‌رای من پیویسته به شیوه‌ی سیاسی‌و موته‌مه‌دننانه بكریت. نه‌ك جنیوو مهاته‌رات. ئیمه نه‌ك دوژمنایه‌تی حیزبی شیوعی به مه‌شغله‌ی خۆمان نازانین، به‌لكو ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده‌بن به‌رگری له چوار خواستی ساده‌ی وه‌كو (ئازادی سیاسی، جیایی دین له ده‌وله‌ت، یه‌كسانی مافی ژن‌و پیاو، یه‌كسانی هه‌موو هاولاتیان به‌ده‌ر له قه‌ومیه‌ت‌و دین‌و تائیفه، قه‌ده‌غه كردنی حوكمی ئیعدام…هتد.) كه بۆ هه‌ركه‌س به خۆی بلی كۆمۆنیست، لانی كه‌مه، ئاماده‌ین له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌مانه هاوكاری بكه‌ین لەگەلیان.
مه‌سه‌له‌ی ئیسلامی سیاسی فه‌رق ده‌كات، به‌لی ئه‌مه‌یان یه‌كیكه له مه‌سه‌له میحوه‌ریه‌كانی ئیمه‌و پیش‌تر روونم كرده‌وه بۆچی وایه. ئیسلامی سیاسی به واقعی قورسایی له‌سه‌ر كۆمه‌لگا هه‌یه‌و به‌لایه‌كه به‌سه‌ریه‌وه، ده‌سكۆتاكردنی ئیسلامی سیاسی یه‌كیكه له مه‌رجه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆتایهینان به‌م سیناریۆ ره‌شه‌و گیرانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی‌و داهاتویه‌كی باشتر بۆ كۆمه‌لگا. به‌لام به پیچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئیوه باسی ده‌كه‌ن ئه‌مه رەتکردنەوەی به‌رامبه‌ر نیه له‌لایه‌ن ئیمه‌وه، له دنیای ئیمه‌و له روانگه‌ی ئیمه‌وه‌وه هه‌موو حیزبیكی ئیسلامی تا ئه‌وپه‌ری توندره‌ویش بۆی هه‌یه ئازادانه هه‌لسورانی سیاسی خۆی بكات، به‌لام له دنیا‌و له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه هیچ كۆمۆنیست‌و علمانیه‌ك نه‌ك مافی هه‌لسورانی سیاسی نیه به‌لكو خوینی حه‌لاله‌و مافی ژیانیشی نیه. به‌رامبه‌ركێ له‌گه‌ل ئیسلامی سیاسی نه‌ك هه‌ر هۆی قولكردنه‌وه‌ی صراعات‌و دژایه‌تی بی موبەرر نیە وه‌كو ئیوه ده‌لین، به‌لكو زه‌روره‌تیكی حه‌یاتی كۆمه‌لگایه. تاقمه ئیسلامیه‌كان به تیرۆر‌و ته‌قاندنه‌وه‌و كوشت‌و كوشتار‌و خۆ سه‌پاندن به‌سه‌ر خه‌لكدا، به دژایه‌تی كۆیرانه‌ی هه‌ركه‌س له داب‌ونه‌ریت‌و بیری كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌وان لابدات، ئه‌م صراعات‌و دژایه‌تیه‌یان به‌وپه‌ری خۆی گه‌یاندوه، ئیتر هیچ بوار‌و سنوریکیان نه‌هیشتوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیمه قولتری بكه‌ینه‌وه. به‌راستی من سه‌یرم دیت ئه‌گه‌ر وه‌ستانه‌وه دژی تیرۆریستان‌و پیشیلكه‌رانی ئازادی‌و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئینسان بی موبەرربێت، ئیتر چ شتیك موبەرری هه‌یه؟
الاخبار/ هەندیک لە رەخنەگرانی ئیوە باسی ئەوە دەکەن کە حزبەکەتان لەلایەن هەندێک دامەزراوەی مخابەراتی ئەوروپیەوە هاوکاری مالی دەکرێت، تەنانەت دەلین لەلایەن مخابەراتی عیراقیەوە هاوکاری مالی کراون..هتد..بەدەر لەو باسانە ئەپرسم کی هاوکاری مالی ئێوە داکات؟؟!
ریبوار ئەحمەد/ ئه‌گه‌ر مخابراتی دولی ئه‌وروپایی‌و رژیمی به‌عس تمویلی ئیمه‌یان بكردایه، ئیستا گه‌لیك پاره‌داربووین له كاتیكدا كیشه‌ی گه‌وره‌ی ئیمه نه‌بونی ئیمكانیه‌تی مالیه. به هه‌رحال ناحه‌زانی ئیمه جاریك له‌سه‌ر توندره‌ویمان له دژایه‌تی كردنی رژیمی به‌عس شه‌رمان پێ ده‌فرۆشن، ئه‌مه ئیعترافیك بوو كه نائبی جلال تاله‌بانی له مفاوه‌زاتی نیوانماندا دانی پیدا ناو ووتی ئیوه زۆر توندن به‌رامبه‌ر به‌عس‌و ئه‌ویش فشاری خستوه‌ته سه‌ر ئیمه بۆ ئه‌وه‌ی لیتان بده‌ین، جاریكی دیكه به عه‌میلی ده‌زگای مخابراتی ده‌وله‌تانی ئه‌وروپایی‌و به‌عس تاوانبارمان ده‌كه‌ن. به‌لام پرسیاریكی مه‌نتقی بۆ هه‌ر عه‌قلیكی سه‌لیم ده‌بێ ئه‌وه‌بیت كه مخابەراتی ئه‌وروپایی‌و به‌عس چ بەرژەوەندیەکیان له‌گه‌ل ئیمه هه‌یه تا پولمان پێ بدن؟ ئیمه تاكه لایه‌ن بووین كه بۆ رۆژیكیش له شیعاری رووخاندنی رژیمی به‌عس نه‌هاتوینه‌ته خواره‌وه‌و دنیامان كردبوو به مه‌یدانی خه‌بات دژی ئه‌م رژیمه‌و ریسوا كردنی. دیسانه‌وه ئیمه تاكه لایه‌ن بووین كه هه‌رگیز و هیچ کات هیچ سلام‌و كه‌لام‌و خورده‌و بورده‌یه‌كمان له‌گه‌ل به‌عس نه‌بووه، ئاخۆ بۆچی مخابراتی به‌عس پولمان پیبدات؟! ده‌وله‌تانی ئه‌وروپایش هه‌ر به‌م جۆره، ئیمه تاقه لایه‌نیك بووین به توندی دژی ده‌خاله‌ت‌و نه‌خشه‌ی غه‌رب بووین له عیراق، هه‌میشه دژی شه‌ری خه‌لیج‌و حصاری ئابوری به توندی راوه‌ستاوین كه ده‌وله‌تانی غه‌ربی له پشتی بوون. ئه‌مانه قسه‌ی پروپوچن نابی میدیاكان تا ئه‌و راده‌یه ته‌نه‌زول به جیگاوریگای خۆیان بده‌ن كه ئه‌م پروپاگه‌نده پوچانه بكه‌ن به بنه‌مای پرسیار‌و گفتوگۆ.
له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئیمه‌وه پرسیتان، سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئیمه جگه له ئابونه‌ی ئه‌ندامان‌و كۆمه‌كی هاوریانی خۆمان‌و خه‌لكی ئازادیخواز هیچی تر نیه. تصورم ئه‌وه‌یه ئیمه تاكه حیزبی سیاسین كه جگه له‌مانه نه له داهاتی وولات‌و نه له هیچ ده‌وله‌ت‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی تر كۆمه‌كمان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌لبه‌ت ئه‌مه خالی به‌هیزمان نیه، من راشكاوانه ده‌لیم ئەگەر به‌بێ قه‌یدو شه‌رت‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی سەربەخۆیی سیاسی خۆمان له ده‌ست بده‌ین‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی كاربكاته سه‌ر هه‌لویستی سیاسی رۆشن‌و كۆمۆنیستیمان، گرفتێکم لەوەدا نابینم ئەگەر بکرایە كۆمه‌ك وه‌رگرین. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی وا له ئارادا بوایه من راشكاوانه به‌رگریم لیی ده‌كرد، به‌داخه‌وه كه نیه. هه‌ر بۆیه ئیمه دوچاری گرفتی جدین له رووی مالیه‌وه ئه‌گه‌ر ئیمكانیه‌تی مالیمان ببوایه، ده‌مانتوانی ده‌یان به‌رابه‌ری ئه‌وه‌ی ئیستا ده‌یكه‌ین زیاتر كارمان بكردایه. به تایبه‌تی تلفزیون و رادیۆ‌و بلاوكراوه‌ی رۆژانه‌و پر تیراژ، دانانی مقرات له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كان، دامه‌زراندنی ده‌یان پرۆژه‌ی سیاسی‌و جه‌ماوه‌ری، هه‌لگرتنی هه‌نگاوی گه‌وره بۆ دابین كردنی ئه‌منیه‌تی كۆمهلگاو…هه‌موو ئه‌مانه له توانای ئیمه‌دا دەبوو، به‌لام بە تایبەتی نه‌بونی ئیمكانیه‌تی مالی ده‌ستی گرتووین.
الاخبار/پیتانوایە دروشمی حکومەتی کریکاری کە بانگەوازی بۆ دەکەن دروشمیکە دەتوانی بەکردەوە دربیت لە دنیای ئەمرۆدا، وە بە دیاریکراوی لە عیراقی ئەمرۆدا؟
رێبوار ئەحمەد/ هه‌رچه‌ند ئه‌م پرسیاره له دنیای ئه‌مرۆدا له سایه‌ی كاریگه‌ری پروپاگه‌نده‌و بالاده‌ستی ئه‌فكاری بۆرژوازی‌و تۆپبارانی مدیا فریوکارەکاندا ره‌واجیكی زۆری په‌یداكردوه، وە هەرچەندە دەزانم ئەمە کاریکی سەختە، به‌لام به‌راستی ئه‌گه‌ر ئەگەر بەباشی لەمە وردبینەوە ده‌بێ زۆر جیگای سه‌رسورمان بیت. نازانم بۆچی ده‌بێ حكومه‌تی كریكاری بۆ نزیك به قرن‌و نیوك پیش ئیستای پاریس‌و زیاتر لی سی چاره‌كه قه‌رن پیش ئیستای رووسیا ده‌گونجاو بوو به شتیكی واقعی به‌لام بۆ دنیای ئه‌مرۆو كۆمه‌لگای ئیستای عیراق واقعی نه‌بێ؟ له كاتیكدا له هه‌موو رویه‌كه‌وه زه‌مینه بابه‌تیه‌كانی دنیای ئه‌مرۆ به خودی كۆمه‌لگای عیراقیشه‌وه چه‌ند به‌رابه‌ری فه‌ره‌نسای سالی 1870 و روسیای سالی 1917 بۆ به‌رپاكردنی حكومه‌تی كریكاری‌و كۆمه‌لگای سۆسیالیستی له بارتره‌و گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی ته‌كنیك‌و ئابوری به هه‌نگاوی گه‌وره به‌ره‌و زه‌مینه خۆشكردن بۆ سۆسیالیزم و کۆمەلگایەکی خۆشگوزەران به‌ره‌وپیش چووه. بۆچی ده‌بێ له سه‌ره‌تای قه‌رنی 21دا كه دنیا نوقمی سه‌روه‌ته‌و ته‌كنیك‌و پیشه‌سازی به گشتی تا ئه‌وپه‌ری راده‌ی خۆی گه‌شه‌ی كردوه‌و ئینسانیه‌ت خه‌ریكه سروشت ده‌خاته ژیر ركیفی خۆیه‌وه، له هه‌ل‌ومه‌رجیكی به‌م جۆره‌دا، حكومه‌تی چه‌ته تلیاك فرۆشه‌كانی تاله‌بیان له ئه‌فغانستان واقعیه، به‌ربه‌ریه‌ت‌و مسابقه‌ی تیرۆریستی واقعیه، له بیربردنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری ئینسانی‌و ده‌سته‌به‌ندیكردنی ئینسان به پێ‌ی هه‌ویه‌ی قه‌ومی عه‌شیره‌تی واقعیه، راسیزم واقعیه، گه‌وره‌ترین هه‌لاواردن‌و سته‌مكاری دژی ژنان واقعیه، تجاره‌ت به مندال‌و ئه‌ندامه‌كانی له‌شیه‌وه واقعیه، به‌لام حكومه‌تی كریكاری كه مژده‌ده‌ری ئازادی‌و یه‌كسانی‌و خۆشگه‌وره‌انیه بۆ سه‌رجه‌م ئینسانیه‌ت واقعی نه‌بێ!!.
من پیم وایه حكومه‌تی كریكاری تاقه وه‌لامی ریشه‌یی كیشه‌كانی ئیستای دنیایه‌و به‌دیلیكی هه‌تا بلیی پیویست وە لە هەمانکاتدا ممكنه بۆ هه‌ر ئه‌مرۆ نه‌ك سبه‌ینێ. نه‌ك ته‌نیا هه‌ر له عیراق به بروای من له دواكه‌وتوترین گۆشه‌ی دنیای ئه‌مرۆ هه‌موو زه‌مینه‌و پیداویستیه بابەتیەكانی حكومه‌تی كریكاری‌و كۆمه‌لگای سۆسیالیستی فه‌راهه‌م بووه.به‌رپاكردنی حكومه‌تی كریكاری له ده‌میك پیش ئیستاوه ته‌نها له‌سه‌ر هاتنه‌مه‌یدانی هیزی ئینسانی‌و ئیراده‌و پراتیكی ئیسنان راوه‌ستاوه. وه‌كو منصور حكمت ده‌لی ئیمه باوه‌رمان به‌وه نیه كه سۆسیالیزم حه‌تمیه‌تی تاریخه، به‌لكو به ته‌واوی له‌سه‌ر ده‌وری ئیراده‌و پراتیكی ئینسان راوه‌ستاوه، باش كاری بۆ بكه‌ین ده‌بیت باش كاری بۆ نەكه‌ین نابیت.
به‌لام ئه‌و بوچونه‌ی كه پێ‌ی وایه حكومه‌تی كریكاری بۆ كۆمه‌لگای عیراقی ئه‌مرۆ نه‌شیاوه، به شیكه له‌و هه‌وله‌ی كه ده‌یه‌وێ به‌ر به دامه‌زرانی حكومه‌تی كریكاری بگریت. ئه‌م قسه‌یه هیچ مانایه‌كی نیه جگه له‌وه‌ی كه خه‌لكی عیراق به مسته‌حه‌قی به‌خته‌وه‌ری‌و ئازادی‌و یه‌كسانی‌و رزگاری له سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه‌و نه‌هامه‌تی نازانێ. له یه‌ك رسته‌دا بلیم حكومه‌تی كریكاری به‌دیلیكی به ته‌واوی واقعیه بۆ هه‌ر ئه‌مرۆی دنیا‌و كۆمه‌لگای عیراقیش، به تایبه‌ت كه ئیوه له من ئه‌م پرسیاره ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پیمان وابوایه واقعی نیه، وه‌كو شیعاری سه‌ره‌كی خۆمان مه‌تره‌حمان ناكرد. ئه‌وه‌ی تا ئیستا ئه‌م به‌یله له عیراق‌و دنیای ئه‌مرۆدا ته‌حقیق نه‌بوه هۆیه‌كه‌ی ناواقعی بوونی نیه، به‌لكو ئه‌وه‌یه كه بورژوازی به هه‌موو ئیمكانیه‌تی ده‌وله‌تی‌و دام‌و ده‌زگای سه‌ركوت‌و جه‌نگ‌و ملیتاریزم‌و تۆپبارانی فراوانی ته‌بلیغاتی له دژی ئه‌م به‌دیله ده‌جه‌نگێ، له دژی ده‌جه‌نگێ‌و داهاتی به لیشاو بۆ ئه‌م جه‌نگه‌ش ته‌رخان ده‌كات ده‌قیق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانی به‌دیلیكی به ته‌واوی واقعیه. ئیمه‌ش ده‌زانین كه ریگری‌و موانعی گه‌وره له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی ئه‌م به‌دیله‌مان هه‌یه، فه‌لسه‌فه‌ی بوونی ئیمه وه‌كو حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری ئه‌وه‌یه كه هیزی ئینسانی‌و ئیراده‌و پراتیكی چینی كریكارو به‌شه‌ریه‌تی چه‌وساوه بۆ هه‌لته‌كاندنی ئه‌و موانعانه‌و سه‌رخستنی ئه‌م به‌دیله سازمان بده‌ین‌و بیهینینه مه‌یدانه‌وه. بێ گومان ئیمه‌ش هه‌ل‌ومه‌رج‌و هاوسه‌نگی هیز به واقعی ده‌بینین‌و له جه‌رگه‌ی هه‌ر هه‌ل‌ومه‌رج‌و هاوسه‌نگیه‌كی هیزدا تاكیتیك‌و سیاسه‌ت‌و هه‌نگاوی دیاریكراو گونجاو بۆ چونه پیش به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه ده‌گرینه‌به‌ر.
الاخبار/ کۆمەلێک ریکخراوەی کۆمەلگای مەدەنی هەن کە سەربەئیوەن، لەوانە کۆمەلەکانی خانەوادە ئاوارەکان و یەکیتیەکانی بی‌کاران و شورا کریکاریەکان….، پیتانوانیە کە بالادەستیتان بەسەر ئەو ریکخراوانە لە ماهیەتی مدەنی دایندەمالێت؟
ریبوار ئەحمەد/ با زۆر به راشكاوی پیتان بلیم كه له دنیای واقعیدا هیچ ریكخراوه‌و دامه‌زراویكی جه‌ماوه‌ری‌و مه‌ده‌نی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌حزاب‌و بزووتنه‌وه سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان وجودی نیه. بورژوازی‌و حیزبه‌كانی هه‌زارو یه‌ك ریكخراوه‌و دامه‌زراوی له‌م جۆره‌ی بۆ بردنه‌پیشی مه‌رامه‌كانی خۆی داناوه، كه‌سیش قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه ئه‌وریكخراوه‌و دامه‌زراوانه تایبه‌تمه‌ندی خۆیان وه‌كو دامه‌زراوی مه‌ده‌نی له ده‌ستداوه، به‌لام ئه‌وه‌نده گه‌یشته نۆره‌ی ئیمه كۆمۆنیسته‌كان یه‌كسه‌ر كارتی سورمان بۆ ده‌رده‌هینن‌و ده‌لین ده‌ست مه‌خه‌نه ئه‌و دامه‌زراوانه‌وه ئه‌وانه ده‌بێ سه‌ربه‌خۆبن، من گالته‌م به‌م قسه‌یه دیت. تابع بوونی ئه‌م ریكخراوه‌و دامه‌زراوانه مه‌رج نیه له ریگای به‌ره‌سمی راگه‌یاندن یان پیناسه‌یه‌كی ئاشكرای ئه‌وه‌ی فلان ریكخراوه سه‌ر به فلان حیزبه، به‌لكو له ریگای په‌یوه‌ندی‌و لیكهه‌لپیكراوی سیاسی‌و کۆمەلایەتیەوە ئه‌مه دابین ده‌بیت. هه‌ر ریكخراوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری یان به قه‌ولی ئیوه دامه‌زراویكی مه‌ده‌نی ره‌وتی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی جۆراوجۆری تیایه، هه‌ر بۆ نمونه یه‌كیتی بیكاران له ئیسلامیه‌وه تا ناسیونالیزم‌و ریفۆرمیزم‌و كۆمۆنیزم تیایدا كار ده‌كات‌و هه‌ركامه‌ش نه‌خشه بۆ ئه‌وه ده‌كیشێ كه خۆی تیایدا بالاده‌ست بكات و سیاسەتی خۆی لە ناویدا زالبکات. سه‌رئه‌نجام ئه‌و ئاسۆ‌و سیاسه‌ته‌ی به‌سه‌ریدا ده‌ستی بالا په‌یدا ده‌كات، ئه‌وه ده‌بریته‌وه كه سه‌ر به چ بزووتنه‌وه‌یه‌ك‌و سه‌رئه‌نجامیش چ حیزبیكه.
به بروای من مه‌سه‌له‌ی جه‌وهه‌ری ئه‌وه نیه كه ئه‌حزاب ده‌ست نه‌خه‌نه ریكخراوه جه‌ماوه‌ره‌یه‌كانه‌وه‌و ئاسۆی خۆیانی به‌سه‌ردا زال نه‌كه‌ن، ئیمه راشكاوانه ده‌لیین ده‌قیق ئه‌م كاره ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش چاك ده‌زانین كه ئه‌گه‌ر ئیمه‌ش ئه‌م كاره نه‌كه‌ین، هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌یكه‌ن‌و به‌م جۆره‌ش ئه‌و دامه‌زراوانه ده‌كه‌ن به ئامرازی به‌ره‌وپیش بردنی سیاسه‌تی خۆیان. بۆیه ئیمه ده‌بێ ئه‌م كاره بكه‌ین‌و ئه‌مه زەمانەتی ئەوە دەکات کە ئەو ریخکراوانە لەروی کۆمەلایەتی و چینایەتیەوە سەربەخۆبن و نەچنە ژێر رکیفی سیاسەت و ئاسۆی بورژوازیەوە. به‌لام یه‌كه‌م ده‌بێ ئه‌م كاره به‌شیوه‌ی ئوصولی بكریت‌و پیوانه‌و مه‌وازینی ریكخراوه‌كان به ته‌واوی بپاریزێ‌و ره‌چاوبكرین، دووه‌م مه‌سه‌له‌ی جه‌وهه‌ری كه جیگای خۆیه‌تی بكریته بنه‌مای هه‌لسه‌نگاندنی بالاده‌ستی هه‌ر حیزبیك به‌سه‌ر ئه‌و ریكخراوانه‌دا، ئه‌وه‌یه كه هه‌ریه‌ك له‌م حیزبانه چ به‌رنامه‌و ئاسۆ‌و پلاتفۆرمیك ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئه‌و ریكخراوو دامه‌زراوانه و چەندە بە قازانج یان زیانی ئەوبەشە لە کۆمەلگاو داهاتوی کۆمەلگاکەیە . یه‌كیتی بیكاران‌و یه‌كیتی شورا‌و نه‌قابه كریكاریه‌كان‌و ریكخراوی ئازادی ژنان‌و ….به هه‌زراو یه‌ك به‌لگه‌ی مه‌لموس‌و رۆشن‌و سه‌لمینراو ئه‌و تاقه ریكخراوانه‌ن كه له هه‌ر یه‌ك له مه‌یدانی خۆیدا به شیوه‌ی رادیكال‌و په‌یگیرو جه‌سورانه به‌رگریان له‌و تویژو جه‌ماوه‌ره كردوه كه نوینه‌رایتیان ده‌كه‌ن. ئه‌مه ئه‌و خه‌سله‌تانه‌یانه كه له هیچ ریكخراوه‌و دامه‌زراویكی دیكه‌ی سه‌ر به حیزب‌و بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌دا نین. هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ریته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن حیزبی ئیمه‌و كادرانی ئیمه‌وه سیاسەتی ئیمەوە رابه‌ری ده‌كرین‌و بەشێکن لە بزووتنه‌وه‌کەی ئیمه. به‌م ده‌لیله زۆر رۆشنه من راشكاوانه پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرم كه پیویسته هه‌موو ریكخراوه‌و دامه‌زراویكی مه‌ده‌نی رادیكال‌و پیشكه‌وتنخوازو به‌ریگریكه‌ر له مافه‌كانی جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ل حیزبی ئیمه په‌یوه‌ندی توندوتۆلی هه‌بیت، رینمایی لی وه‌رگرێ‌و خۆی به به‌شیك له بزووتنه‌وه‌ی ئیمه بزانێ. ئه‌مه زامنی ئه‌وه‌یه خزمه‌ت به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بكات.
الاخبار/ ئیوە زۆر بە توندی داگیرکردنی عیراق لەلایەن ئەمریکاوە رەتدەکەنەوە، هەروەها حکومەتی عیراق بە دەسکردی ئیرادەی ئەمریکا و پاشکۆی هیزەداگیرکەرەکان لە قەلەم دەدەن، هاوکات رەوتە ئیسلامیەکان رەتدەکەنەوە کە ئەوانیش داگیرکاری و حکومەتی کاتی عیراق رەتدەکەنەوە، لەسەر بناغەی ئەم رەتکردنەوەیە ئەم پرسیارە دەکەم؛ ئایا بەبێ دەخالەتی ئەمریکا ئیمکان دەبو کە بە هەولی ئەحزابی ئۆپۆزیسیۆنی عیراقی بە ئێوەشەوە نیزامی سەدام حسێن بروخینرێت، هەروەها بۆچونی ئیوە دەربارەی سروشتی دەولەتی عیراق دوای سەردەمی سەدام حسێن چۆنە، واتە ئەلتەرناتیوێکتان هەیە بۆ حکومەتی کاتی عیراق لە چوارچیوەی کێشەکانی سەرچاوەگرتو لە رابردو و دۆخی ئیستاوە؟؟!
ریبوار ئەحمەد/ به‌لی ئیمه رفزی ئه‌و سێگۆشەیە ده‌كه‌ین، واته داگیركاری ئه‌مریكا، حكومه‌تی ده‌ستسازی ئه‌مریكاو ئیسلامی سیاسی. چونكه دروست ئەم سێگۆشەیە كۆمه‌لگای عیراقیان نوقمی كاره‌سات‌و سیناریۆی ره‌ش كردوه. هه‌ر هیزیك بیه‌وێ له پال خه‌لك‌و مافه‌كانی خه‌لك راوه‌ستێ ناتوانی له به‌رانبه‌ر ئه‌و قوتبانه رانه‌وه‌ستیت. هه‌ر ئه‌مه‌ش بنه‌مای راوه‌ستانی ئیمه‌یه له به‌رامبه‌ریان.
ئه‌وه‌ی كه ئایا به‌بی ده‌خاله‌تی ئه‌مریكا ئۆپۆزیسیونی عیراقی به ئیمه‌وه، ده‌یتوانی رژیمی به‌عس بروخینێ؟ له دوو توێ‌ی ئه‌م پرسیاره‌دا بۆچونیكی سه‌رلیشیوین خۆی حه‌شار داوه، بۆچونیك كه ده‌یه‌وێ پاساو بۆ شه‌ری كۆنه‌په‌رستانه‌و داگیركاری ئه‌مریكا بهینیته‌وه. به‌ده‌ر له‌وه‌ی وه‌لامی ئه‌و پرسیاره چی ده‌بیت، شه‌رو داگیركاری ئه‌مریكا هیچ پاساویك هەلناگرێ. روخاندنی رژیمی به‌عس ناتوانی بكریته ته‌بریر بۆ ویرانكردنی كۆمهلگاو نقوم كردنی له ناو سیناریۆی ره‌شدا، هه‌روه‌كو پیشتریش ووتمان دژایه‌تی كردنی ئه‌م رژیمه ناتوانی تبریر بیت بۆ سیاسه‌تی درندانه‌ی حصاری ئابوری‌و كوشتاری به‌كۆمه‌لی مندالان‌و خه‌لكی عیراق له ریگای داسه‌پاندنی برسیتیه‌وه. ئه‌م شه‌ره له‌لایه‌ن ئه‌و به‌شه له ئۆپۆزیسیونی عیراقیه‌وه نه‌خشه‌ی بۆ نه‌كیشرا كه ویستیان له ریگای بۆمبه كۆكوژه‌كانی ئه‌مریكاوه بگه‌نه سه‌ر كورسی حوكمی بغداد، تا تبریری ئه‌وه‌مان بۆ بهیننه‌وه كه به‌بێ ئه‌م شه‌ره رژیمی به‌عس نه‌ده‌روخا، به‌لكو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه نه‌خشه‌ی بۆ كیشرا، ئه‌ویش نه بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی گرفتی نه‌بونی ئیمكانی روخانی رژیمی به‌عس به‌بێ شه‌ر، به‌لكو بۆ داسه‌پاندنی نه‌زمی نوێ‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر دنیادا، بۆ فه‌رز كردنی ده‌وری ئه‌مریكا وه‌كو پۆلیس جیهانی. هه‌موو خه‌لكی متمدنی دنیا دژی ئه‌م شه‌ره بون‌و پییان وابوو به زیانی به‌شه‌ریه‌ت‌و ئازادی ته‌واو ده‌بیت، ته‌نها بۆرژوازی عیراق وای نیشانده‌دا كه به قازانجی خه‌لكی عیراقه وه‌كو ئه‌وه‌ی خه‌لكی عیراق جۆریكی دیكه له به‌شه‌رو هه‌ر به‌م پیه‌ش جۆریكی دیكه له به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌بیت.
بۆ وه‌لامی راسته‌وخۆی پرسیاره‌كه‌ت باشتره وه‌لامی پیشوتری ئه‌و لایه‌نانه‌ت به بیربهینمه‌وه كه ئیستا بێ بیركردنه‌وه له وه‌لام به پرسیاره‌كه‌ی ئیوه دا ده‌لین: نه‌خیر به بێ شه‌رو داگیركاری ئه‌مریكا ئیمكانی نه‌بوو رژیمی به‌عس بروخیت. به‌لام ئایا ئه‌و حیزب‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌مرۆ له پشتی ئه‌م وه‌لامه‌وه خۆیان حه‌شارداوه، له رۆژی ئه‌وه‌له‌وه به مه‌به‌ستی چاوه‌روانی شه‌رو داگیركاری ئه‌مریكا دروست بوون؟ زۆریك له‌م هیزانه كه له ده‌یان سال له‌مه‌وبه‌ره‌وه رۆژ تا ئیواره هاواریان ده‌كردو ده‌یانگوت رژیمی له‌رزۆكی به‌عس ناتوانی له‌به‌رده‌م زه‌برو ئیراده‌ی به‌هیزمان خۆی راگریت‌و ده‌یروخینین‌و ته‌فروتونای ده‌كه‌ین‌و….ئایا ئەوکات درۆیان ده‌كرد یان ئەکرۆ درۆ دەکەن؟!
ئه‌مانه پوچ‌و فریوكاریه بۆ قه‌بلاندنی سیاسه‌ت‌و به‌دیلی كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیان، من هیچ گومانم له‌وه نیه كه رژیمی به‌عس ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش به‌هیزتر بوایه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاو غه‌رب ده‌خاله‌تیان نه‌كردایه‌و شه‌رو حصاری ئابوریان به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌لكدا فه‌رز نه‌كردایه‌و به‌م جۆره‌ش عه‌زم‌و ئیراده‌ی خه‌لكیان لاواز نه‌كردایه، باشترین‌و گونجاترین ریگای روخاندنی رژیمی به‌عس، راپه‌رین‌و شۆرش بوو. ئه‌مه تحلیل‌و به‌لگه‌ی زۆری ناوێ سالی 91 دوای ته‌واو بوونی شه‌ری ئه‌مریكا دیسان ئه‌م بۆچونه سایه‌ی كردبوو، ئه‌وكات ده‌یانگوت به‌عس به ئه‌مریكا نه‌روخا تازه به هیچ ناروخێ، به‌لام له شاری سلیمانی به مباده‌ره‌و ئیراده‌ی (كۆمیته شۆرشگیره‌كان) كه بە دەستپێشخەری کۆمۆنیستەکان پیكهینرابوون، له ماوه‌ی چه‌ند ساتیكدا شار هینرایه راپه‌رین‌و ئه‌و كیوه‌ی كه گوایه قه‌ت له‌بن ناهات وه‌كو شیره به‌فرینه توایه‌وه‌و ئه‌وه‌ی رژیم به ده‌یان سال پیكه‌وه‌ی نابوو به رۆژو نیویك رامالرا. من یه‌ك زه‌ره بایه‌خ بۆ ئه‌م ئه‌فسانه فریوكارانه‌یه قایل نیم كه ده‌لی به‌بێ شه‌رو داگیركاری ئه‌مریكا ئیمكانی روخانی رژیمی به‌عس نه‌بوو. ئەوەشم لەبەرچاوە کە کاریکی قورس و تیکۆشان و قوربانیدانی زۆری دەویست.
سه‌باره‌ت به به‌دیلی ئیمه بۆ عیراقی دوای رژیمی به‌عس‌و حكومه‌تی كاتی، به‌دیلی ئیمه له هه‌موو حالیكدا هه‌ر جمهوری سۆسیالیستیه، وه‌كو پیش‌تر ووتم ئه‌مه تاقه وه‌لامی پراوپره به وه‌زعی ئیستا‌و كیشه‌كانی كۆمه‌لگا. به‌لام بیگومان ده‌زانین تحقیقی ئه‌م به‌دیله به هاوسه‌نگی هیزو ئاماده‌یی ریزی چینی كریكارو خه‌لكی مه‌حرومه‌وه گرێ‌ی خواردوه، به شۆرشی كریكاریه‌وه به‌نده. له هه‌لۆمه‌رجی ئیستادا كه سیناریۆی ره‌ش بالی كیشاوه، بنه‌مای ژیانی نۆرمالی مه‌ده‌نی كۆمه‌لگا له‌به‌ریه‌ك هه‌لوه‌شاوه، هیچ یاسا‌و نه‌زم‌و پیوانه‌و چوارچیوه‌یه‌ك له كۆمه‌لگادا نه‌ماوه‌ته‌وه، یاسای جه‌نگه‌ل‌و هه‌رج‌و مه‌رجی هه‌مه‌لایه‌نه سه‌پینراوه، هه‌ر به‌م پیه‌ش ئه‌مه له‌مپه‌ریكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م شۆرشی كریكاری، به بروای ئیمه هه‌ر ئالوگۆریكی بنه‌ره‌تی به‌نده به ده‌ركیشانی كۆمه‌لگا له‌م سیناریۆ ره‌شه. به‌م مانایه كۆتایهینان به سیناریۆێ‌ی ره‌ش كه كاری ئیمه كۆمۆنیسته‌كان‌و چینی كریكارو خه‌لكی ئازادیخوازه وه‌كو گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ندانی نیو ئه‌م وه‌زعه، ئه‌وله‌ویه‌تی ئیستای ئیمه‌یه. ته‌رح‌و نه‌خشه‌ی ئیمه له به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌زعه‌دا، ته‌رحیكه بۆ كۆتایهان به سیناریۆیی ره‌ش‌و سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت. له‌م باره‌یه‌وه پیداده‌گرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی كاتی دەسکردی ئەمریکایە و هیچ مشروعیه‌تیكی نیه‌و ده‌بێ ناكام بكریته‌وه. حكومه‌تی تازه‌ی عیراق ده‌بێ له ریگه‌ی به‌شداری‌و ده‌خاله‌تی راسته‌وخۆی خه‌لكه‌وه پیكبهینریته‌وه‌و نوینه‌رانی خه‌لك ده‌سه‌لات به‌ده‌سته‌وه بگرن. ده‌بێ له عیراقدا حكومه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی غه‌یره دینی سیكولار دامه‌زرێ كه سه‌رخه‌تی ده‌ستورو قانونه‌كانی بریتی بیت له: یه‌كسانی مافی هه‌موو هاولاتیان به ده‌ر له ناسنامه‌ی قه‌ومی‌و دینی‌و تائیفی‌و جنسی، دین له ده‌وله‌ت جیابیت‌و ببیته كاری تایبه‌تی هه‌ركه‌س‌و هه‌ر هاولاتیه‌ك ئازادبیت له‌وه‌ی چ دینیكی ده‌ویت یان هیچ دینیكی نه‌بیت، ژنان‌و پیاوان له هه‌موو مافیكدا به ته‌واوی یه‌كسان بن، ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسی مسۆگه‌ر بیت، حوكمی ئیعدام قه‌ده‌غه بیت، مافی خه‌لكی كوردستان بۆ بریاردان له‌سه‌ر مانه‌وه له‌گه‌ل عیراق یان جیابونه‌وه‌و پیكهینانی ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ….هتد
تحقیقی ئه‌م ته‌رحه ته‌نها له گره‌وی كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌كو هۆكاری ئه‌صلی ئه‌م وه‌زعه‌و ده‌سكۆتاكردنی ئیسلامی سیاسی‌و هیزه قه‌ومپه‌رسته‌كاندایه، كه یان هاوكاری ئه‌مریكان یان له مسابه‌قه‌ی تیرۆریستیدان له‌گه‌ل ئه‌مریكا، مل ناده‌ن به ده‌ورو ئیراده‌ی خه‌لك‌و ده‌یانه‌وێ له‌سه‌رو ئیراده‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌سه‌لاتی كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیان به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا فه‌رز بكه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیمه تیده‌كۆشین بۆ په‌ره‌پیدانی بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زاینی سه‌رتاسه‌ری‌و هه‌مه‌گیری جه‌ماوه‌ری كریكارو خه‌لكی ئازادیخواز بۆ ئاستیك كه بتوانێ كۆمه‌لگا له چنگی ئه‌م هیزانه ده‌ربهینێ‌و هه‌ل‌ومه‌رجیكی سیاسی ئازاد‌و ئارام بخولقینێ كه تیایدا جه‌ماوه‌ری خه‌لك ئازادانه‌و هوشیارانه دور له زه‌خت‌و زۆر بریار له‌سه‌ر حكومه‌تی دلخوازی خۆیان بده‌ن.
الاخبار/ ئەدەبیات و بلاوکراوەکانی حزب بە “لیدەر” یان رابەر دەتناسێنن، دەکرێت باسێکی سیرەی سیاسی و کەسایەتی خۆت بۆ خوێنەرانی رۆژنامەی (الاخبار) بکەیت؟
ریبوار ئەحمەد/ له پیشدا ریگا بده‌ن له باره‌ی لیده‌رو قائده‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م ره‌نگه كۆمه‌ك بكات به وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌شتان كه پیش‌تر له باره‌ی تقدیسی فه‌رده‌وه كردتان. به‌پێ‌ی سوننه‌تی منصور حكمت کە بزووتنه‌وه‌و حیزبی ئیمه له‌سه‌ر راوەستاوە، من له دوای كۆنگره‌ی دووه‌می حیزبه‌وه‌و به دیاریكراوی له پلنیۆمی 12ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا بۆ ئه‌م ده‌وره‌یه پۆستی لیده‌ری حیزبم پێ سپیردراوه نه‌ك قائدی هەتاسەری حیزب. ده‌قیق ئیمه بۆ سنوربه‌ندی له‌گه‌ل سوننه‌تی ئه‌حزابی دواكه‌وتوانه به تایبه‌تی كه له شه‌رقدا هه‌یه، پیداگریمان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو‌و كه حیزب لیده‌ری سیاسی ده‌وێ نه‌ك قائد. لیده‌ر لای ئیمه شتیكه له بابه‌ت ئه‌مین عامی حیزب، به‌لام ئه‌م ناوه‌مان هه‌لبژارد كه ره‌مزی مۆدیلیكی ئه‌وروپاییه‌و سنوری ئه‌رك‌و ده‌سه‌لاته‌كانی به ته‌واوی دیاریكراو‌و پیناسه كراوه، نه‌ك وه‌كو وه‌كو سوننه‌تی قائدی شه‌رقی كه هه‌مه كاره‌و هەتاسەرەو هه‌موو ده‌سه‌لاتیكی فردی هه‌یه. لای ئیمه لیده‌ر له بنه‌ره‌ته‌وه پیویستیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه شخصیك راسپیردریت بۆ نوینه‌راتی كردنی حیزب روو به كۆمه‌لگا نه‌ك پیدانی ده‌سه‌لاتیكی بی سنور‌و تقدیس كردنی روو به ناوخۆی حیزب وه‌كو له سوونه‌تی ئه‌حزابی شه‌رقیدا هه‌یه. ته‌واوی ئه‌م رێسایانە له بەڵگەنامەیەکی هه‌مان ئه‌و پلنیۆمه‌دا كه پۆستی لیده‌ری به من سپاردوه به رۆشنی دیاریكراوه‌و هه‌مووكه‌س ده‌توانی ده‌ستی پیبگات‌و بیخوینیته‌وه.
به‌لام له باره‌ی پرسیاره‌كه‌تان سه‌باره‌ت به بیوگرافی خۆم من له دایكبووی سالی 1963ی شاری كه‌ركوكم، له سالی 1978 ه‌وه تیكه‌ل به خه‌بات‌و هه‌لسورانی سیاسی بووم، هه‌ر له سه‌ره‌تای ئاشنابوونم به خه‌باتی سیاسیه‌وه تیكه‌ل به بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی ئه‌وكاته‌ی كوردستان بوم. تا سالی 1983 له‌گه‌ل (كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان) كارم كردوه‌و یه‌كیك بووم له به‌رپرسانی ریكخستنه‌كانی كۆمه‌له له شاری كه‌ركوك‌و یه‌كیك و له هه‌لسوراوان‌و سازده‌رانی بزووتنه‌وه‌و جموجۆله جه‌ماوه‌ریه‌كانی ئه‌و سالانه به تایبه‌ت خۆپیشاندانه‌كانی سالی 1982 دژی رژیمی به‌عس. دوای به‌شداریم له كۆنفرانسی دووه‌می كۆمه‌له كه هاوینی 1982 به‌ستراو هاوكات له‌گه‌ل ئاشنایه‌تی زیاترم به ماركسیزمی شۆرشگیری ئیران‌و بوچون‌و نوسراوه‌كانی منصور حكمت، په‌یم به ماهیه‌تی ناسیونالیستی‌و غه‌یره ماركسیستی (كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران) برد‌و ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه له‌و ریكخراوه جیابومه‌وه‌و له‌گه‌ل كۆروكۆمه‌له چه‌پ‌و ماركسیه‌كانی ئه‌وكاته‌ی سه‌ر به ماركسیزمی شۆرشگیری ئیران ده‌ستم به‌كار كرت. سالی 1985 راسته‌وخۆ له‌گه‌ل حیزبی كۆمۆنیستی ئیران په‌یوه‌ندیم گرت‌و چه‌ند جاریك بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ به مه‌به‌ستی ئاشنایه‌تی زیاتر‌و نزیكتر له‌گه‌ل ماركسیزمی شۆرشگیر‌و دواتریش كۆمۆنیزمی كریكاری‌و باسه‌كانی منصور حكمت، له ناو حیزبی كۆمۆنیستی ئیران ماومه‌ته‌وه‌و دراسه‌ی ئه‌و ئه‌ده‌بیاتانه‌م كردوه..
له ماوه‌ی نیوان سالانی 1982 تا 1988 چه‌ند جاریك به هۆی هه‌ولی گرتنم له‌لایه‌ن ده‌زگا سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمه‌وه ناچار به خۆشاردنه‌وه‌و ده‌ست هه‌لگرتن له خویندن بووم. هاوینی سالی 1986 بریاری گرتنم ده‌رچوو، پاش ماوه‌یه‌كیش كه نه‌كه‌وتمه به‌رده‌ستی ده‌زگای ئه‌منی كه‌ركوك له‌لایه‌ن (المحكمه الپوره)ی رژیمه‌وه به غیابی حوكمی ئیعدامم بۆ دەرچو. بۆیه له‌وكاته‌وه به یه‌كجاری ژیان‌و هه‌لسورانیكی به ته‌واوی نهینی‌و سه‌ختم گرته‌به‌رو زیاتر به نهینی له سایه‌ی هاوكاری‌و دلسۆزی دۆستانیكی شخصی‌و سیاسی زۆردا كه هه‌مبوو توانیم له شاره‌كانی هه‌ولیرو سلیمانی‌و بغداد بمینمه‌وه، دلسۆزی ئه‌و د‌وسته ئازیزانه‌م له‌و رۆژگاره سه‌خته‌دا مایه‌ی ئه‌وه‌بوو بتوانم له داوی رژیم رزگارم بیت. سالی 1987 له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له هاوریانم به تایبه‌تی هاوریم (سالار رشید) گروپیكمان به ناوی (كۆمه‌له‌ی تیكۆشه‌رانی كۆمۆنیست) پیكهیناو بلاوكراوه‌یه‌كمان به ناوی (ئاسۆی سۆسیالیزم) به ده‌ستوخه‌تی سالار ده‌رده‌هینا. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر رووداوه سیاسیه‌كان‌و باس‌و پلیمیكه‌كانی ئه‌وكاته‌ی ناو بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی كوردستان نوسراوه‌و نامیلكه‌ی جۆراوجۆرمان ده‌نوسی‌و له ئاستیكی دیاریكراودا ده‌ست به ده‌ست بلاومان ده‌كرده‌وه.
له‌گه‌ل هاتنی باسه‌كانی كۆمۆنیزمی كریكاری‌و پیكهاتنی ئالوگۆر له نیو چه‌پی كوردستانی عیراق، ئیتر (كۆمه‌له‌ی تیكۆشه‌رانی كۆمۆنیست) هه‌لوه‌شایه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا من به شیوه‌ی نامیلكه‌ی ده‌ست نوس باسه‌كانی خۆمم بلاوده‌كرده‌وه. پاشان له‌گه‌ل هاوریم تاهر حسن‌و عەلی پێنجوینی و گەشاو محەمەدو ئیبراهیم محەمەد و وەستا خالد..و..ژماره‌یه‌ك له هه‌لسوراوانی چه‌پ‌و كریكاری لە گروپیك به ناوی (كۆمه‌له‌ی كریكارانی 1ی ئایار) دریژەمان بەکاردا‌و بلاوكراوه‌یه‌كی ده‌ستنوسمان به ناوی (خه‌باتی كریكار) ده‌رده‌هینا. سالی 1991 بەشداریمانبوو له سازدانی كۆمیته‌كانی راپه‌رین له كوردستان‌و رۆژانی پیش راپه‌رین وه‌كو (كۆمه‌له‌ی كریكارانی 1ی ئایار) له‌گه‌ل دوو مه‌حفه‌لی دیكه‌دا ریكخراویكمان پیكهینا به ناوی (یه‌كیتی خه‌باتی كۆمۆنیزمی كریكاری)و بلاوكراوه‌ی (خه‌باتی كریكار)یش بوو به بلاوكراوه‌ی ئه‌م ریكخراوه. ئه‌م ریكخراوه له‌گه‌ل گروپه كۆمۆنیستیه‌كانی ئه‌وكاته‌دا ده‌وری گرنگی بینی له سازدانی راپه‌رینی 1991و لایه‌نیكی چالاكی به‌ریخستنی بزووتنه‌وه‌ی شوراكانی ئازاری 1991 بوو.
چه‌ند رۆژ پیش ئه‌وه‌ی راپه‌رینی 1991 كه‌ركوك بگریته‌وه، له كاتیكدا به گه‌رمی له‌گه‌ل كۆمیته‌كانی راپه‌رین سه‌رقالی كاری راپه‌رین بوم، له ناكاو كه‌وتمه بۆسه‌ی رژیمه‌وه‌و ده‌ستگیركرام، به‌لام ته‌نها 4 رۆژ له زیندانی معسكریكی نیوان كركوك‌و حویجه مامه‌وه‌و پیش ئه‌وه‌ی به ناو‌و نیشانی واقعی خۆمه‌وه بناسریمه‌وه له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له هاوریانی زیندانیم شه‌ویك محه‌جه‌ره‌ی زیندانه‌كه‌مان شكاند‌و به ناو رژینه‌ی گوله‌و ته‌لبه‌ندی دركاوی ده‌وری زیندانه‌كه‌و سه‌رئه‌نجام دیواری زینداندا خۆمان ده‌رباز كرد دوای 8-9 سه‌عات راكرد به ناو هیزی رژیمدا خۆمان گه‌یانده كه‌ركوك‌و رزگارمان بوو. ئه‌وكات ته‌نها یه‌ك رۆژ بوو كه‌ركوك له ده‌ستی رژیمی به‌عس ده‌رهاتبوو، بزووتنه‌وه‌ی شورایی تازه خه‌ریك بوو به‌ریده‌كه‌وت، به‌خیرایی له‌گه‌ل هاوریكانم‌و هه‌لسوراوانی كۆمۆنیستیدا كه‌وتینه هەلسوران لە بزوتنەوەی شوراكان له شاری كه‌ركوك.
دوای شكستی راپه‌رینی ئازار‌و له ده‌ورانی ئاواره‌ییدا سەرقالی دوبارە سازدانەوەی بزوتنەوەی جەماوەری و ریکخستنەوەی کۆمۆنیزم و بەشداربوین لە ریکخستنی خۆپیشاندانه‌كانی ئایاری 1991ی شاری هه‌ولیرو سلیمانی دژی رژیمی به‌عس. له (یه‌كیتی خه‌باتی كۆمۆنیزمی كریكاری) ماوەیەک سه‌رنوسه‌ری بلاوكراوه‌ی (خه‌باتی كریكار) بوم. هەر لەو سەردەمەدا کەوتینە هەولدان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل كۆروكۆمه‌له كۆمۆنیستی‌و كریكاریه‌كانی جنوب‌و ناوه‌راست به دیاریكراوی له‌گه‌ل هاورییان نادیه محمود‌وفارس محمودو سمیر عادل کە دواتر ریکخراوی (کۆمەلەی رزگاری چینی کریکار)یان پیکهیناو لەگەل ریکخراوی ئیمە لە پەیوەندیەکی پتەودابون.
له‌گه‌ل هاتنه گۆرێ‌ی باسی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق، بۆ پیكهینانی حزب كارم كرد‌و یه‌كیك بووم له 10 كه‌سی دامه‌زرینه‌ری حزب. له سه‌ره‌تای پیكهاتنی حیزبه‌وه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و مه‌كته‌بی سیاسی بووم. سالی 1995 له‌سه‌ر نوسینی ووتاریك كه له بلاوكراوه‌ی (بۆپیشه‌وه) بلاوكرایه‌وه، به ناوی (ئیسلامیه‌كانی په‌یامی كۆیلایه‌تی ئیغتصابی ژنان راده‌گه‌یه‌نن) كه تیایدا به توندی روانگه‌و بۆچونی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامیم به‌رامبه‌ر به ژنان دایه به‌ر ره‌خنه. ئیسلامیه‌كان له هه‌موو مزگه‌وته‌كانه‌وه‌و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیانه‌وه كه‌وتنه هیرش بۆ سه‌رم، هه‌روه‌ها هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاتدار(یه‌كیتی نیشتمانی‌و پارتی دیموكرات)و حكومه‌ته‌كانیان به شیوه‌ی فتوای ئیسلامی له دژم به پشتیوانی له ئیسلامیه‌كان هه‌لویستیان گرت‌و حكومه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی بلاوكراوه‌ی (بۆپیشه‌وه)ی داخست. هه‌روه‌ها جمهوری ئیسلامی له ده‌می یه‌كیك له به‌كریگیراوانی خۆیه‌وه به ناوی (ئه‌دهه‌م بارزانی) كه سه‌رۆكی تاقمیكی ئیسلامی سه‌ر به جمهوری ئیسلامیه، فتوای كوشتنی منی راگه‌یاندو بریكی گه‌وره پاره‌ی ته‌رخان كرد (200000 دیناری سویسری) بۆ هه‌ركه‌سیك كه به‌م كاره هه‌ستێ. فتوای كوشتنی من له بلاوكراوه‌ی (جمهوری ئیسلامی- رژیمی جمهوری ئیسلامیه‌وه) بلاوكرایه‌وه. سالی 1996 كرام به به جیگری هاوریم امجد غفور كه سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب بوو. له دوای كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حیزبه‌وه پۆستی سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبم پێ سپیردرا. هاوکات لە سالی ١٩٩٨ەوە بوم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیرانیش. بۆ یه‌كه‌مین جار له ئه‌یلولی سالی 2000دا لەگەل منصور حكمت دیدارمان كرد‌و دوای ئه‌وه له‌سه‌ر پیشنیاری منصور حكمت بلاوكراوه‌ی (ئۆكتۆبه‌ر)م به زمانی كوردی ده‌رهینا.
17-9-2004