8ی مارس رۆژی هاتنه‌مه‌یدان به‌رووی سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه له دژی ژنان، رۆژی نمایشی هیزی به‌شه‌ریه‌تی یه‌كسانیخوازه له دژی ئاپارتایدیكی جنسی كه سه‌راسه‌ری ئه‌م دنیایه‌ی داگرتووه. ئه‌مسال له 8ی مارسدا كۆمه‌لگای عیراق‌و گشت ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به هه‌ل‌ومه‌رجیكی سه‌خت‌و دژوار‌دا تیپه‌ر ده‌بیت. جه‌نگ‌و ملیتاریزمی ئه‌مریكا ئه‌م ناوچه‌یه‌ی گۆریوه به مه‌یدانیكی سه‌ره‌كی كیشمه‌كیشی نیوان دوو قوتبی تیرۆریستی جیهانی. ئیسلامی سیاسی وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆنه‌په‌رستانه كه دوژمنایه‌تیه‌كی كویرانه‌ی له‌گه‌ل سه‌رجه‌م ماف‌و پیوانه ئینسانیه‌كان هه‌یه، گه‌وره‌ترین كه‌لكی له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه وه‌رگرتوه‌و مه‌یدانیكی فراوانی بۆ په‌لاماردانی هه‌موو جۆره ئازادی‌و ئینسانیه‌ت‌و سیمایه‌كی مه‌ده‌نی په‌یداكردوه. له‌م نیوه‌شدا ژنان قوربانیانی سه‌ره‌كی ئه‌م مه‌یدان په‌یداكردنه‌ی ئیسلامی سیاسین.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به كه‌لك وه‌رگرتن له‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆی ره‌خساوه ده‌یه‌وێ كۆمه‌لگای عیراق ئیسلامیزه‌و نقومی تاریكی‌و كۆلایه‌تی بكات. باجی ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌ش له هه‌موان زیاتر ده‌كه‌ویته ئه‌ستۆی ژنان. دوای 35 سال له حاكمیه‌تی یاسا قه‌ره‌قوشیه به‌عسیه‌كانی پشتبه‌ستوو به ئه‌حكام‌و شه‌رعیه‌تی ئیسلامی، دوای 35 سال له ئاپارتایدی جنسی‌و كوشتار‌و سه‌ربرین‌و تراژیدیای ناموسپه‌رستی‌و ئه‌خلاقیاتی دواكه‌وتوانه، كه رژیمی به‌عس به پیاده‌كردنی قانون‌و شه‌رعیه‌تی ئیسلامی به‌ریوه‌ی ده‌برد، ئیسلامی سیاسی به په‌یامی توندكرنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌وه له دژی ژنان هاتوه‌ته مه‌یدان‌و بانگیشه بۆ ئاینده‌یه‌كی تاریك‌و كاره‌ساتبارتر ده‌كات.
ده‌سته‌ی فه‌رمانره‌وای ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین جه‌نگ‌و ملیتاریزمی له دژی به‌شه‌ریه‌تی متمدنی دنیا، له ژیرناوی جه‌نگ دژی تیرۆریزمی ئیسلامی به‌ریخستووه، له عیراقدا به كرده‌وه بوو به چه‌تریك بۆ نه‌شونما كردنی ئه‌م ده‌سته‌و تاقمه كۆنه‌په‌رستانه‌یه. ئیسلامی سیاسی له سایه‌ی داگیركاری ئه‌مریكاو پشتیوانی راسته‌وخۆی جمهوری ئیسلامی ئیران‌دا خه‌ریكه كۆمه‌لگای عیراق‌و ناوچه‌كه نقومی كاره‌ساتی ئینسانی ده‌كات. ئه‌م ره‌وتانه چ ئه‌و ده‌ورانه‌ی كه راسته‌وخۆ ده‌سكه‌لای ئه‌مریكابوون‌و چ ئیستا كه له‌سه‌ر هه‌ردوو په‌تی ره‌قابه‌ت‌و ده‌ست تیكه‌لكردن له‌گه‌لیدا یاری‌و سه‌رمایه‌گوزرای ده‌كه‌ن، خاوه‌نی كۆنه‌په‌رستانه‌ترین‌و دژی ئینسانی ترین به‌دیلن بۆ كۆمه‌لگا. به دیاریكراویش بۆ ژنان جگه له ئیغتصاب‌و جۆره‌ها شیوه‌ی له‌شفرۆشی‌و كۆیلایه‌تی هیچی دیكه له جعبه‌كه‌یاندا نیه.
ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه كۆمه‌لگای عیراق له‌به‌رده‌م خه‌رته‌ریكی گه‌وره‌دا راگرتوه. گالته‌جاری هه‌لبژاردن كه له بنه‌ره‌ته‌وه پرۆژه‌یه‌ك بوو بۆ به‌ره‌وپیشبردنی مه‌رامه چه‌په‌له‌كانی ئه‌مریكا، هه‌ر به‌وجۆره‌ی پیشبینی ده‌كرا، مه‌یدانیكی داوه به ره‌وت‌و تاقم‌و ئاخونده‌كانی ئیسلامی سیاسی كه زیاتر پێ‌ی لی دریژ بكه‌ن، هه‌ره‌شه‌ی داسه‌پاندنی حوكم‌و ده‌ستورو قانونی ئیسلامی به‌سه‌ر كۆمه‌لگای عیراقدا ده‌كه‌ن. ده‌یانه‌وێ دوای 35 سال له به‌ربه‌ریه‌تی به‌عسی‌و دوو سال له كاره‌سات‌و تراژیدیای سیناریۆی ره‌ش، ئه‌لگۆی جمهوری كۆنه‌په‌رست‌و خوینریژی ئیسلامی ئیران له عیراقدا بهیننه سه‌ركار.
ره‌وت‌و هیزه ناسیونالیستیه كورد‌و عه‌ره‌به‌كانیش به كرده‌وه نیشانیانداوه كه ئاماده‌ن له‌گه‌ل به‌ربه‌یه‌تی ئیسلامی سیاسی‌دا ئاویزان بن له پیناو مسۆگه‌ر كردنی به‌شی خۆیان له ده‌سه‌لاتدا. ئه‌م هیزه ناسیونالیستانه كه هه‌ركات به‌رژه‌وه‌ندیان بخوازێ ئیدعای علمانیه‌ت ده‌كه‌ن، به هه‌موو توانایانه‌وه چونه پشتی سیناریۆێ‌ی هه‌لبژاردنیك كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاشكرابوو ده‌بیته “به‌لی ووتن” بۆ ئیسلامی سیاسی له عیراقدا، ته‌نها به نرخی ئه‌وه‌ی گۆشه‌یه‌كی ده‌سه‌لات بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
ئیستا سه‌رجه‌م ئه‌م هیزانه به هه‌موو ناكۆكیه‌كی نیوان خۆیانه‌وه، نه‌خشه‌و پیلانیكی كۆنه‌په‌رستانه‌و كاره‌ساتباریان چنیوه بۆ له زه‌لكاو نقوم كردنی ئه‌م كۆمه‌لگایه. داسه‌پاندنی حوكم‌و شه‌رعه‌تی ئیسلامی لایه‌نی سه‌ره‌كی ئه‌م پیلانه‌یه. ئه‌مه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌لگاو هه‌موو كریكاران‌و ژنان‌و لاوان‌و خه‌لكی ئازادیخواز، سه‌رجه‌م به‌ره‌ی چه‌پ‌و ئازادی‌و سكولاریزمی كۆمه‌لگا ده‌خاته به‌رده‌م مه‌سئولیه‌تیكی گه‌وره‌ی میژوویی، بۆ هاتنه‌مه‌یدان له دژی ئه‌م ئاینده تاریكه‌ی ده‌یانه‌وێ كۆمه‌لگای پی بكه‌ن به شه‌وه‌زه‌نگ. بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان‌و حه‌ره‌كه‌تی 8ی مارسی ئه‌مسال ده‌بێ له هه‌ناوی خه‌بات بۆ هه‌لگرتنی ئه‌م هه‌ره‌شه خه‌ته‌رناكه له‌سه‌ر كۆمه‌لگای عیراق جیگای خۆی په‌یدا بكات.
له نیو گشت ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه كۆتی ئه‌ساره‌ت‌و بێ مافی له ده‌ست‌و پێ‌ی ژنان توند ده‌كه‌نه‌وه، تیكه‌ل كردنی دین له‌گه‌ل ده‌وله‌ت‌و په‌روه‌رده‌و فیركردن، روكنیكی سه‌ره‌كیه. له هه‌ر جیگایه‌كی دنیادا ده‌ستورو یاساكانی ده‌وله‌ت پشتی به‌دین به‌ستبیت، به تایبه‌تیش دینی ئیسلام، ئیتر ئه‌و كۆمه‌لگایه گۆراوه به جه‌هه‌نمكی واقعی له دژی ژنان. خودی كۆمه‌لگای عیراق‌و ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست، ته‌جروبه‌یه‌كی دورودریژ‌و تال‌و كاره‌ساتباریان له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه. بۆیه له 8ی مارسی ئه‌مسالداو به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ل‌ومه‌رجی ئیستا‌و هه‌ره‌شه‌كان ئیسلامی سیاسی، (جیایی دین له ده‌وله‌ت) شیعار‌و خواستیكی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان‌و به‌ره‌ی ئازادی‌و سكولاریزم پیكده‌هینیت. با رۆژی 8ی مارس له ده‌وری ئه‌م شیعاره شه‌قامی شاره‌كان به‌ده‌سته‌وه بگرین‌و بۆ سه‌پاندنی ئه‌م خواسته‌و باقی خواست‌و مافه‌كانی ژنان به هیزی پان‌و به‌رینه‌وه بیینه‌مه‌یدان.
بژی 8ی مارس
بژی یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نی مافی ژنان‌و پیاوان
ریبوار ئه‌حمه‌د/ سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی عیراق/
ناوه‌راستی شوباتی 2005